له ڕاستیدا باری ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌ر ته‌نیا ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی نییه، پرسی ته‌ندروستیی بابه‌تێكی هه‌مه‌چه‌شنه‌یه و تێگه‌یشتنی هه‌مه‌گیرانه‌ی له‌باره‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت پێناسه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی باس له هه‌رسێ ڕه‌هه‌ندی جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ده‌كات، به‌ڵام هێشتا ڕه‌هه‌نده‌كانی تری ته‌ندروستییش هه‌ر گرنگه به‌تایبه‌ت ڕه‌هه‌ندی ڕووحی و پیشه‌یی و سۆزداری و سیاسییه‌كان. به پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كانیش ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه به‌رفراوانتر ده‌بن و كۆمه‌ڵێ ڕه‌هه‌ندی تریش له‌خۆ ده‌گرن. بۆیه له خواره‌وه به‌كورتی له‌و ڕه‌هه‌ندانه ده‌دوێین:
- ڕه‌هه‌ندیی جه‌سته‌یی یان فیزیكی
ده‌كرێ بڵێین ئاسانتر له هه‌موو شتێك په‌ی به ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی به‌رین، كه ئاماژه‌یه بۆ كاركردنی كۆی جه‌سته كه نیشانه‌كانی ته‌ندروستیشی بریتییه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به بێ كێشه و ده‌رده‌سه‌ری ئیشی خۆیان ده‌كه‌ن و هیچ كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له‌سه‌ر بونیادی جه‌سته‌یی تاكه‌كان دانانێن. هه‌ر بۆیه پێویسته له ڕێگه ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووانه‌ی هه‌نووكه هه‌نه پێویسته ساڵانه پشكنینێکی گشتی بکرێت و بایه‌خی زۆریش به خۆراك و ئه‌و هۆكارانه بدرێت كه ده‌بنه مایه‌ی دروستبوونی نه‌خۆشی له مرۆڤدا. - ڕه‌هه‌ندی ده‌روونی
ته‌ندروستی ده‌روونی بریتیی نییه له نه‌بوونی نه‌خۆشی و تێكچوونی باری ده‌روونی، به‌ڵكو توانستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر جۆره هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ئه‌زموونه مرۆییه‌كان به شێوه‌یه‌كی مانادار، هه‌ربۆیه پێناسه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی به‌م چه‌شنه‌یه: دۆخی هاوسه‌نگی نێوان كه‌س و تاكه‌كان و دنیای ده‌وروبه‌ریدا، هه‌روه‌ها یه‌كانگیریی تاكه له‌گه‌ڵ خۆی و ئه‌ویتر و پێكه‌وه‌ژیان و قبوڵكردنی واقیعی خۆی و واقیعی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ر و ژینگه‌كه‌یه‌تی.
هه‌ندێ نه‌خۆشینی وه‌ك گۆشه‌گیری و شیزۆفرنیا و تێكچوونه كه‌سایه‌تییه‌كان كاریگه‌ریی زۆر له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی به‌جێ ده‌هێڵن. هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی ده‌روونیی تاک به‌هۆی ئه‌و میكانیزمانه‌وه‌یه كه توێژه‌ران بۆ پێوانه‌كردنی دۆخی ده‌روونی له‌به‌رده‌ستیاندایه؛ هه‌ربۆیه ته‌ندروستیی ده‌روونیی جیهانی خۆی پێوه‌ری تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونیانه داده‌نێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستیی داده‌نێن. دواجار ده‌كرێ بڵێین یه‌كێك له كلیله‌كانی ته‌ندروستی، بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤه له‌باره‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه به‌داخه‌وه‌ی له دنیای مۆدێرن باری ده‌روونیی زۆربه‌مان كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌وه. - ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی
خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌مانای ته‌بایی و یه‌كانگیریی نێوان تاك و په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامه‌كانی تری كۆمه‌ڵگایه به‌تایبه‌ت هه‌بوونی یه‌كانگیرییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی له نێوان ئه‌و پانتاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی لێی ده‌ژیێت. ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی ته‌ندروستیی پێكدێت له ئاسته‌كانی لێهاتووییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تیی و توانای ناسیینی هه‌ركه‌سێك له‌باره‌ی خۆی وه‌ك ئه‌ندامێك له كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره‌تر، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دیدی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ر كه‌س و تاكێك له ئه‌ندامێتیی بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره‌تر له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و خۆشگوزه‌رانی به‌هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیه‌وه هه‌یه. هه‌ر بۆیه ڕه‌گوڕیشه‌كانی ته‌ندروستیی كۆمه‌ڵایه‌تیی له ژینگه‌ی مادیی ئه‌رێنیدا واته بایه‌خدان به بابه‌ته ئابووری و دیمۆگرافییه‌كان و ژینگه‌ی مرۆیی پۆزه‌تیڤ كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌خۆده‌گرێت. (moor، 2008: 269-271) - ڕه‌هه‌ندی پیشه‌یی
لایه‌نی پیشه‌یی ژیان ڕه‌هه‌ندێكی تازه كه هه‌نوكه بۆته به‌شێك له بوونی مرۆڤ. ئه‌و كاته‌ی كه كار وه‌ك ئامانجی مرۆڤ هه‌ڵبژێردرا، زۆربه‌ی جار توانایی و به‌رسته‌كانی كار كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نێت و هه‌ندێ له پیشه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر لایه‌نی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی داده‌نێت، هه‌ر بۆیه ئه‌وكاته بایه‌خی ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی ته‌ندروستیی ئاشكرا ده‌بێت كه كه‌سه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو كاره‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات. زۆربه‌ی كه‌س پیشه و ئیش ته‌نیا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی دیاریكراو داده‌نێن، به‌ڵام له‌راستیدا ئیشكردن به‌شێكه له بوونی مرۆیی و كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر لایه‌ن و ڕه‌هه‌نده‌كانی ته‌ندروستیی مرۆڤ داده‌نێت. (Rogers and Pilgrim، 2006: 103-105)
Rogers، a.، Pilgrim، d.( 2005) A Sociology of Mental Health and Illness، London: Polity Press.
Moore، H. (2008) Gender and the ‘New Paradigm ‘of Health”، Sociology Compass 2(1): 268-280.