پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە هێلینەوە

-“زارا محەمەدی”تەمەن 28 سال چالاكوان و مامۆستای زمانی كوردی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی -كۆمەڵایەتی”نوژین” سزای 5 ساڵ زیندانیكردنی بە سەردا سەپێنرا و رۆژی شەممە رەوانەی گرتووخانەی ژنان لە شاری سنە كرا بەمەش نارەزایەتی زۆری ناوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە كە ئەو بڕیارە تەنیا بە هۆی وتنەوەی زمانی كوردییە . لە لای خۆیەوە چالاكوانان بە هاشتاگی “ئێمە هەموو زاراین” پشتگیری خۆیان بۆ ئەو مامۆستایە دەردەبڕن و داوادەكرێت پێداچوونەوە بە بڕیارەكەدا بكرێت.

-لە وڵاـی ئەفغانستان، حوكمرانی تالیبان لە 27دیسەمبەری ساڵی رابردوو رایگەیاند، هەر ئافرەتێك بیەوێت سەفەر بكات پێویستە یەكێك لە خزمە نزیكەكانی لەگەڵدا بێـت، هەروەها رایگەیاندووە كە شوقیری سەیارەكان ئەو ئافرەتەی تەواو باڵاپۆش نەبێت نابێ‌ سواری سەیارەی بكەن.

  • -“- زارا روپ فور” كچێكی گەنجی تەمەن 19 ساڵ بە رەگەز بەلجیكی- بەریتانیایی دەیەوێت وەكو گەنجترین كچ لە ئاستی دونیا ئەو پێوانەیە بشكێنێت و بە تەنیا بە فرۆكەیەك تەواوی دونیا بگەرێت، زارا بە هەواڵنێرانی گوت: قورسترین سەفەرم بە فرۆكە سەقەربۆ باكوری روسیا بووە،هەروەها گوتی: ئەگەر لە رێگادا مەكینەی فرۆكەكەم تێك بچێت و كێشەی بۆ دروست بێت بیردەكەمەوە كە دەتوانم زیندوو بمێنەوە، دەتوانم لە سەر زەوی بنیشم لە حاڵەتی نایاسایی سوود لە پەرەشوت وەربگرم و دەزانم لە كۆتاییدا هەر باش دەبم.
  • – بە پێی هەواڵێ‌ “كارگر انلاین “ئەو ئافرەتانی سەرووی تەمەنی 50 ساڵن و ئەو ئافرەتانەی شێرپەنجەی مەمكیان هەیە پێویستە گرنگی بە شێوازی خواردن بدەن و سوود لەو خۆراكانە وەبگرن كە رێشاڵی نێدایە و باشترین خواردنیش مێوەی هەنجیری وشككراوە،‌ سێو، هەرمێ‌ و خورماش هەڵبژاردەیەكی باشە.

“- زمانی ژیان” فێرمان دەكات چۆن پەیوەندییەكی دوور لە توندوتیژییمان هەبێت و لە رێگەی ئاڵوگۆركردنی زانیارییەكان رێگە چارەی ئاشتیخوازانە بۆ كێشەكان بدۆزینەوە،”زمانی ژیان” جەخت لە سەر پێداویستی و بەها جوانەكانی هاوبەش لە نێوان مرۆڤەكان دەكاتەوە و تاكەكانی كۆمەڵگە هاندەدات بۆ دووركەوتنەوە لە زمانی زبر و توندئاژوانە كە سەرچاوەی بێ‌ ریزی، ناوزراندن، سوكایەتی پێكردن، جنێودان و تۆمەت هەڵبەستنە و دەبینین چۆن تەنیا لە رێگەی قسەكردنەوە پێشێلی هەموو بەها جوانەكانی مرۆڤ دەكرێت، بە تایبەتی كه رووبەروی ئافرەت بێتەوه.