بەرهەمهێنانی کارەبا لە خۆڵ

توێژەرەوان لە (NREL) تاقیگەی نێودەوڵەتی نوێکردنەوەی وزە لە قۆناعی کۆتایی تێستکردنی بیرۆکەی خەزنکردنی وزەنە لە ناو خۆڵدا.

ئەم جۆرە خەزنکردنە رێگەیەکی باوەرپێکراو و هەرزانە، دەتواندرێ لە هەموو شوێنێک بەکار بهێندرێت.
ئەندازیار مەحموود عانم، بیرۆکەکە بەم جۆرە روون دەکاتەوە: لە سەرەتا وزەی کارەبا لە سیستەمی سۆلار یان سیستەمی با بەکاردێنین بۆ گەرمکردنی خۆڵەکە، بە جۆرێک وزەکە هیتەری پێ گەرم دەکرێت و ئەو هیتەرە خۆڵەکە گەرم دەکات تا ١٢٠٠ پلەی سیلیزی.دوای گەرمکردنی خۆڵەکە، خۆڵەکە بە گەرمی دەگوازرێتەوە ناو تانکیەکی زۆر گەورەی کۆنکریتی کە پارێزگاری لە پلەی گەرمی خۆڵەکە دەکات.
هەر کاتێک پێویستمان بە کارەبا بێت، ئەو خۆڵە دەگوازرێتەوەو بەکاردەهێندرێت بۆ گەرمکردنی ئاو یان غاز دواتر ماتۆری گەورەی پێدەسورێندرێت و کارەبامان دەستدەکەوێت.
یەکێک لە گرنگترن سوودەکانی دوای بەکارهێنانی خۆڵەکە زۆر بەئاسانی فڕێ دەدرێت و زیانی نیە وەکو ووزەی ئەتۆمی کە دوای بەکارهێنانی دەبێت بخرێتە ژێر زەوی.

ھەواڵی زیاتر