٨٥ ساڵ بەر لە ئێستا و لە مانگی ئاگۆستی ساڵی ١٩٦٣ی زایینی، فدریکۆ گارسیا لۆرکا، شاعیری نێوداری ئیسپانیا، شانۆنامەنووس و سۆسیالیستە دڵگەرمەکەی ئەودەم، لە لایەن میلشیا و چەکبەدەستە ناسیۆنالیستەکان و لە شەڕی نێوخۆیی ئیسپانیا تەقەی لێ کرا و کوژرا و لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ و بێ ناوونیشان، لە دەرەوەی گرانادا کرایە ژێر خۆڵ و تاوەکو ئەمڕۆش شوێن و گۆڕەکەی نادیارە.
لۆرکا بلیمەتێکی زەجرچێشتوو بوو کە هەوڵی دەدا سەرەڕای جیاوازییەکانی، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی قبوڵکراوی هەبێت. کە کوژراش، تەنیا تەمەنی ٣٨ ساڵ بوو، بەڵام لە کاتی مەرگیدا، بەلانی کەمەوە دە ساڵێک بوو کە لە ئیسپانیا و وڵاتانی ئیسپانۆڵی، وەک کەسایەتییەکی بەنێوبانگی ئەدەبی هەژمار دەکرا.
ئەو ناوی خۆی بە کۆمەڵە شیعرێک بە ناوونیشانی “سترانی قەرەجەکان” کە لە ساڵی ١٩٢٨ی زایینی چاپ بوو، خستە سەر زمانان و بە شانۆنامەکانی “زەماوەندی خوێنین” لە ساڵی ١٩٣٣ی زایینی و “یەرما” لە ساڵی ١٩٣٤ نێوبانگێکی جیهانی بۆ خۆی دەستەبەر کرد، کنێبگەلێک تراژیدیگەلێک کە بە پێچەوانەی ڕێسا و بۆچوونەکانی کۆمەڵگەی بۆرژوازیی ئیسپانیا نووسیبوونی.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕی “لیت هاب”، ئەگەرچی زانیاریگەلێکی زۆر لەبارەی ڕفاندن و لەسێدارەدانی لۆرکاوە لەبەر دەست نییە، بەڵام گارسیا لۆرکا بە هۆی دیدگا و ڕوانگەگەلی سیاسی و ژیانی شەخسییەوە کە جێگەی پەسەند و دڵخوازی فاڵانژە ئیسپانییەکان نەبوو، بەلانی زۆرەوە لە لایەن لایەنگرانی ژەنەڕاڵ فڕانکۆ کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ساڵی ١٩٦٥ی زایینی کە تایبەتە بە سەردەمی دیکتاتۆریەتی فڕانکۆ هەیە، تیایدا لۆرکا بە سۆسیالیستێکی ڕەفتار نائاسایی هەژمار و وەسف کراوە. لە کاتی دروستبوون و دامەزراندنی “ئەنجوومەنی دۆزینەوەی هزرگەی مێژوویی” لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی، هەوڵگەلی جیاواز بۆ دۆزینەوەی ئێسک و پرووسکی گارسیا لۆرکا دراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێک سەری نەگرتووە.
ئەوەی لەبارەی نادیاربوون و مەرگی گارسیا لۆرکاوە زۆر تۆقێنەرە، ئەو ڕاستیەیە کە ئەم شاعیرە حەوت ساڵ بەر لە مەرگی و پێش لە دەرکەوتنی فڕانکۆ پێشبینی کردبوو. گارسیا لۆرکا لە دواهەمین بەیتەکانی شیعرێکی کە لە ساڵی ١٩٢٩ی زایینی و بە ناوی “ئەفسانەی سێ هاوڕێ” بڵاوی کردەوە، نە تەنیا شێوە توندوتیژاوییەکەی کۆتاییهێنانی ژیانی، بەڵکو گەڕانی بێسوود و بێ دەرەنجام بۆ دۆزینەوەی لاشەکەشی پێشبینی کردبوو، کە لێرەدا ئەو بەشە لە شیعرەکە دەهێنینەوە:
“.. زانیم کە کوشتوویانم
لە کافێ و گۆڕستان و کڵێسەکان بە دوامدا دەگەڕان
.. نها نامدۆزنەوە
هەرگیز نامدۆزنەوە؟
نا،
هەرگیز نامدۆزنەوە!”
لە ساڵی ١٩٣١ی زایینی، دوای دە ساڵ خۆپێشاندان و ئاشووبی سیاسی، دوای ڕاپەڕینی کۆماریخوازەکان، ئالفۆنس، سێزدەهەمین پاشای ئیسپانیا لەو وڵاتە هەڵات و حکوومەتی کۆماری بنیات نرا. دەوڵەتی کۆماری لە کاتی چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئابووری، هەموو هێز و دەسەڵاتێکی لە کڵێسە و ئاییندارەکان ستاندەوە.
لە ساڵی ١٩٣٦ی زایینی پاش ناڕەزایەتیییەک بەرامبەر حزبی موحافیزەکار کە ٣٣ ساڵ دەسەڵاتی بەدەستەوە بوو، هەڵبژاردنێکی نوێ ئەنجام درا و چەپەکان هەر لە کۆماریخوازەکانەوە بگرە تا سۆسیالیست و کۆمۆنیستەکان بەرامبەر سەڵتەنەتخواز و کڵێسە و ئەفسەرەکانی سوپا یەکیان گرت و لە هەڵبژاردن سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
زۆری نەبرد یەکێک لە ژەنەڕڵەکانی سوپا بە ناوی فڕانسیسکۆ فڕانکۆ دژی دەوڵەتی کۆماری ڕاپەڕی، یەکیەتی چەپەکانیش بەرامبەری وەستانەوە و بەمەش شەڕی نێوخۆیی ئیسپانیا دەستی پێ کرد. لەم شەڕەدا کۆماریخوازەکان شکستیان خوارد و سەردەمی زێڕینی دیکتاتۆریەتی ژەنەڕاڵ فڕانکۆ دەستی پێ کرد و تا کاتی لەسێدارەدانیشی لە ساڵی ١٩٧٥ی زایینی، درێژەی هەبوو.
فدریکۆ گارسیا لۆرکا، ناسراو بە شاعیری قەرەجەکان، یەکێک لەو سەد هەزار کەسە بوو کە بە هۆی ڕوانگە و ئایدیاکانی لە شەڕی نێوخۆیی ئیسپانیا بە شێوەیەکی نائینسانانە لەسێدارە دراە.