میژووی ره‌وه‌ندی کوردی له تاراوگه دهگهرێتهوە بۆ ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابوردوو که کورده‌کان له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له‌به‌ر هۆکاری سیاسی و زوڵم و زۆرداری حکومه‌ته‌کانی وڵاته‌کانیان به ناچاری زێدی باو‌و باپیرانی خۆیان جێهێشتوە و په‌نایان بردۆته هه‌نده‌ران به تایبه ت کیشوه ری ئه‌وروپا. له دیاسپۆرا ژیانێکی تریان دهستپیکردوە وله ناو کۆمه‌ڵگه تازه که‌یا جێگای خۆیان کردۆته‌وە وە ک هه ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌و وڵاتانه له رووی ئه‌رک و مافهوە به‌رده‌وامیان به ژیانداوه. له همان کاتیش‌دا ڕه‌سه‌نایه‌تی کوردبوونی خۆیان پاراستوە و له ناو ماڵ و له‌گه‌ڵ خێزاندا وە ک کوردێک ژیاون. ئێستاش نەوەکانیان هاووڵاتی ئەو وڵاتانەن وپێگەی كۆمەڵایەتی به رزیان هەیە وژمارەیەكی زۆر لە سیاسەتمەدار وئەندام پەرلەمانمان هەیە كە بە رەچەڵەك كوردن، جگە لە ژمارەیەكی زۆری ئەكادیمی سه رکه وتوو له بواره جیاجیاکندا كە بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. ئەمانه سەرمایەیەكی مرۆیی ونه‌ته‌وه‌یی گەورەی کوردبوونه. لاوه‌کانی کورد به گشتی شانازی به‌ره‌چه‌ڵه‌کی کوردبوونی خۆیان ده‌که‌ن وخۆشه ویستی و خه‌مخۆریان بۆ خاک و نیشتمانی کوردستان نیشان ده‌ده‌ن.
له م بابه ته دا تیشک ده خه ینه سه ر خاتونێکی لاو وە ک نمونه یه کی ئافره‌تی کوردی کۆلنه‌ده‌ر که له بوارێک‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێاوه به گشتی زیاترتایبهته به پیاوان وجاران که م ئافره ت هه بوو خۆی له قه ره بدات ئه ویش پسپۆڕی نه شته رگه ری دڵه.
(Cardiothoracic surgery). . دکتۆر ڤیان سیدو، خاتونێكی به توانا له ناوخێزانێکی کوردپەروهری عه فرینی رۆژئاوای کوردستان له شاری ئاخنی ئه ڵمانیا چاوی بەژیان هەڵهێناوە. هه ر له مندالیهوە زیره‌کی و چاپوکی تێدا ده‌رده‌که ویت وقۆناغەکانی خویندنی بنه‌ره‌تی و وئامادەیی به سه‌رکه‌وتوویی ده‌برێت، به شیوەیهک له‌به‌ر زیره‌کی له پۆلی ١٠ وە یه‌کسه ر ده خریته پۆلی ١٢ و به به رزترین نمره قۆناغی شه‌شی ئاماده یی ده‌برێت وپاشان کۆلیجی پزیشکی له زانکۆی شاری بۆنی ئه لمانیا ته‌واو ده‌کات و یه‌کسه‌ر بواری پسپۆری پزیشکی نه شته‌رگه‌ری دڵ هه ڵده بژێرێت وده ستبهکار ده‌کات له نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆیی شاریتی له به رلینی پایته ختی ئه لمانیا.
شایانی باسه له ناو پزیشکانی ئافره‌ت ته نانهت له رۆژئاواش ده‌گمه‌ن ئه م بواره کارده‌که ن. وە ک خۆی باس ده‌کات وده‌ڵێت:”پیش چه ند سالێک که چومه ناو پسپۆریه‌که وە تاکه پزیشکی ئافره‌ت بووم له کۆی هه موو پزیشکه کانی به شه‌که که ژماره‌یان زیاتر له ١٠ پزیشک بوو، پێشوازیان لێکردم وپیانوتم ئه م بواره بۆ ئافره‌ت زه‌حمه‌ته و زۆر هیلا ک ده بیت”. له وه‌ڵامدا ئه میش پیان ده ڵێت که لای ئاشکرایه که بوارێکی قورسی هه ڵبژاردوە ورێگایه‌کی دوور‌و پر مه شهقهته به‌ڵام ویستوو ئاره زوویهتی که به م کاره‌ی زیاترخزمه تی مرۆڤایه تی بکات و بتوانیت زۆرترین که س له مردن رزگار بکات. به عه ز م و ئیراده یه کی به هێز و کۆلنه ده رییه وە شه‌وو رۆژ ده‌خاته سه ر یه‌ک و له جیاتی سه ردان و گه‌ران و گه شتوگوزار، هه موو کاته‌کانی بۆکارکردن له هۆلی نه شته‌رگه ری ته‌رخان ده‌کات وتا سه رکهوتن به ده ست دێنێت و بروانامه ی پسپۆری به ده ست دێنێت له نه شته‌رگه‌ری دڵدا به زمانی ئه ڵمانی (Facharzt Herzchirurgie)
به م کاره‌ی سه لماندی که توانای ئافره‌ت له پیاو که مترنیه و ههرچه ند رێگا سه‌خت بێت به ئیراده ی به هێزوهه هه‌وڵدان ده‌گه‌یت.
ئیستا دکتۆر ڤیان وە ک دکتۆری پسپۆر له نه شته ری دڵدا له سه نته‌ری گه‌وره‌ی دڵ له هه رێمی برنداندورگ له ئه لمانیا کارده‌کات و رۆژانه چه‌ندین نه شته‌رگه‌ری دڵ به سه‌رکه‌وتوویی ئه نجام ده‌دات.جێگه‌ی دڵخۆشیه، که له هه‌مانکاتیشدا سه‌رقالی تویژینهوە ی زانستییه له بواری یه کسانی جێنده‌ری له توێژینه‌وه‌ی زانستیه پزیشکیه کاندا (Gender in Medicine(GiM) . ئه م بواره گرنگی ددات به دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له بواری پزیشکیدا و به مه‌به ستی خۆپاراستن و پێشکه وتنی جۆری خزمه‌تگوزاری پزیشکی بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ بۆ نمونه دهرکهوتوە تا ئێستا زۆربه ی تویژینه‌وه زانستیه کانی تایبه‌ت به جۆری نه‌خۆشیه‌کان و چۆنیه‌تی خۆپاراستن و زه‌ره‌ره لاوه‌کیه‌کانی (اعراچ جانبیە) زۆربه‌ی ده‌رمان له‌سه‌ر پیاوان ئه نجامدراون و پیاوان زیاتر سودمه‌ند ده‌بن له خۆپاراستن له نه خۆشی و به‌کارهێنانی ده‌رمان وه‌ک له ئافره‌ت، له م بواره دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئافره‌تیش بکرێت وداتاکان کۆبکرێنه وە تا له دوا رۆژ ئافره‌تیش وه‌ک پیاو سودمه‌ند بێت له ئه‌نجامی تویژێنهوهکان و رێنماییان لهبهررده ست بێت بۆ رێگرتن له نه‌خۆشی بیگومان مایه‌ی شانازییه بۆ ئێمه ی ئافره‌تی کورد که کچه کوردێک له‌پێشره‌وی ئافره‌تانی ئه‌كادیمی بێت له جیهانی رۆژئاوادا. له هه‌مان کاتدا کار بکات بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی یه‌كسانی جێنده ری له بواری زانستی پزیشکیدا بۆ خزمه‌تی ئافره‌تانی جیهان، چونکه ئه‌نجامی ههرتویژینهوهیهكی زانستی له جیهان بلاودهکرێته وە وسودهکه ی بۆ گشت مرۆڤایه تی ده بێت.
شایانی باسه خاتوو دکتۆر ڤیان، شان به شانی پسپۆری پزیشکی هەڵگری بیروباوەڕی نه ته وایه تی و مرۆڤایه تی و کوردایه تیه وە ک یه کێکه له نه‌وه‌کانی کوردی له دایکبووی هه نده‌ران که به‌هه‌ستی نه‌ته‌وەیی گۆشکراوە و پهروەرده کراوه. یه کێكه له ئه ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکانی کورد له ئه ڵمانیا و له‌گه‌ڵ وە فدی کۆمه له که یان سه ردانی کوردستانی باشور‌و رۆژئاوای کردوە بۆ یارمه تیدانی په‌نابه‌ران وئاواره‌کانی که‌مپه‌کان. هه‌روه‌ها له ئه‌ڵمانیاش چالاکانه بەشداری لە کۆڕ‌و کۆبوونەوە وچالاکییە مەدەنییەکان ده کات وله فرسه‌تێک ده‌گه‌رێت که ده‌نگی ئافره ت ومندالی کورد له رۆژئاوا بگه‌یه‌نیته جیهان و که گه لی کورد گه لێکی دیموکراسیخواز و ئاشتیخوازه و مافی خۆیه‌تی که له‌سه‌ر خاکی خۆی به ئازادی بژیت، چه ندین جار له کۆنفرانسی نهتهوهیهکگرتوە کان له سویسرا‌و نیورۆک به‌شداری کردوە و پەیامی ئافره ت و منداڵانی رۆژئاوای گه یاندۆته خاوه‌ن بریارانی جیهان و ئەمەش كاریگەری خۆی هەبوو لەسەر هەوڵەكانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ پشتیوانی ئاواره کانی کورد له رۆژئاوا و باشکردنی دۆخی ناله‌باری ژیانی ئافرههت ومنداڵی کورد له و ده‌ڤه ره و داوای کرد کۆمه ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گرنگیان پێبدات و خزمه‌تگوزاری پزیشکی و خویندن و ژیانی ئارامیان بۆ دابین بکات.
ماوه بڵێین که هۆکاری سه‌رکه‌وتنه‌کانی خاتوو ڤیان جگه له هێزو توانای زۆری خۆی، ده گه رێته وە بۆ په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌كه‌ی. وە ک باس ده کات هیچ کاتێک دایک و باوکی جیاوازیان نه‌کردوە له نێوان ئه‌م و براکانی و وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان کردوون، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیداوه که باوه‌ری به خۆی به هێزبێت وجیاوازی نه‌بینێت له نێوان توانای ئافره‌ت و پیاودا. جگه له‌مانه‌ش دایکی هانده‌ری بوە بۆ پهرهپێیدان وپێشکه‌وتنی ده‌ڵێت :” دایکم هه‌موو جارێک پێیده‌وتم که تۆ به توانایت و سه‌رده‌كه‌وێت، هیچ شتیک نیه مه‌حال بیت، گرنگ ئه‌وه‌یه کۆلنهدهیت و به‌رده‌وام بێت تا سه‌ربکه‌وێت و یارمه‌تی گه‌لی خۆشت بده‌یت”.
سڵاو له دایکی دکتۆر ڤیان وگشت ئه و دایکه به هێزانه‌ی که په‌یامی پیرۆزی دایکایه‌تی وه‌ک خۆی ده‌گه‌یه‌نن و پشتیوانی به هێزی منداڵه‌کانیان ده‌بن تا به ئامانج و په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی نیشتمان و مرۆڤایه تی.
له کۆتاییدا ده‌ڵێین ئافره‌تی کورد هه میشه رۆلی زۆر گه وره‌ی نواندوە و سه رکه وتنی به ده ستهێناوه و به‌رده‌وام هه نگاو ده نێت به‌ره‌و پێشخستنی دۆزی ئافرت نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی کوردستان به ڵکو له سه‌ر ئاستی جیهانیش له رێگه ی ئافره‌ته‌کانی دانیشتووی تاراوگهوە.