قوتابییەكی زانكۆی سۆران دەبێتە ئەندامی رێكخراوی جیهانی

یەكێك لە قوتابییەكانی زانكۆی سۆران دەبێتە ئەندامی خۆبەخشی ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتیی بەناوبانگ.

بێداد لەزگین عوبێد قوتابیی قۆناغی سێیەمی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، لە فاكەڵتیی یاسا و زانسته سیاسییەكان و بەڕێوەبردنی زانكۆی سۆران، دەبێتە ئەندام لە ڕێكخراوی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ – لێبووردنی. ئەمنێستی
لە لێدوانێكیدا بۆ “هەولێر”ـدا، بێداد لەزگین گوتی : زانكۆی سۆران هەر لەسەرەتای درووستبووینەوە گرینگی بە ئەجێندایێك داوە كە ئەویش بەسەنتر كردنی قوتابیە و گەڕانە بەدوای بەهرە و توانای قوتابیەكانیان. لە بەشی پەیوەندیەنێودەوڵەتیەكانی زانكۆی سۆران قوتابیە ئاست بەرزەكانی هاوشێوەی بێداد دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕخساوە كە بەهۆی توانای خۆیان بەرزی ئاستی زمانی ئینگلیزیان ببن بە خۆبەخش و ئەندام و باڵوێز لە ڕێخراوە نێودەوڵەتیە ناسراوەكانی جیهان.
ئەو قوتابییە كوردە دەشڵێت : مەرجی ئەندامبوون لەو رێكخراوە خودی ئەوكارانەی كە ئەیكەیت چ لە دانانی سیڤی و پركردنەوە زانیاری ویستراو ئەوا جۆرێك دەبێ لە لۆبیكردن كە ولامدانەوە پرسیار و ریكوایرمێنتەكانیانە بەشێوەی نووسینی سێرڤەی.
بێداد گوتیشی: گرنگی ئەندام بوونم لە رێكخراوە لە بەر ئەوەیە كە ئەم رێكخراوە لە سەر ئاستی جیهانی كار بۆ پیادەكردنی ڕێككەوتننامەكانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ دەكات.،
شایانی باسە رێكخراوی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ ڕێكخراوێكی ناحكومیی قازانجنەویستی نێودەوڵەتییە. لە 2٨ی ئایاری 1961، لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا دامەزراوە. ڕێكخراوەكە بزووتنەوەیەكی جیهانییە و لە سەروو پەنجا وڵاتدا ئۆفیسی هەیە. ملیۆنان چالاكوان و ئەندام و خۆبەخش لە سەروو سەد و پەنجا وڵات و ناوچەی جیاواز لەخۆ دەگرێت. لە شانازییەكانی ئەم ڕێكخراوە ئەوەیە كە لە ساڵی ١٩٧٧ خەلاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرتووە. ئەجێندای ڕێكخراوەكە بریتییە لە كەمپەینی كۆتاییهێنان بە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ و چاودێریكردنی حكومەتەكان لە چۆنییەتی مامەڵەكردنیان بەرامبەر بە مافەكانی مرۆڤ – بە تایبەتیش ئەو مافانەی كە لە جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤی ساڵی 19٤٨دا ئاماژەیان پێدراوە. ڕێكخراوەكە كار دەكات تاوەكو دەسەڵاتدارەكان بەڵێنەكانی خۆیان بپارێزن و ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرن؛ هەروەها كار لەسەر پاراستن و جێبەجێكردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و هەموو مافێكی مرۆڤ لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا دەكات

ھەواڵی زیاتر