بــۆچی مووی زیــادە لــەسەر رووخـسار و جەستەی ئافره‌تان دروست دەبێت؟

دەرکەوتن و دروست بوونی مووی ڕەق و زیاددە لەسەر ڕوخسارو جەستەی ئافره‌تان لە ئافرەتاندا دۆخێکی زۆر ناڕەحەت و بێزارکەرە،کە ئەم حاڵەتە لای هەموو خانمێک بابەتێكی هەستیارە وە كاریگەری دەبێت لەسەر جوانی ڕوخسار و جەستەی .

لە ئێستادا ئەم حاڵەتە لە ئافره‌تاندا ڕووی لە زیادی کردووە و هۆکارەکانیشی جیاوازن لە ئافره‌تێكه‌وه‌ بۆ ئافره‌تێكی تر، دروستبوونی مووی زیاددە هەندێجار هۆکارەکەی نەخۆشییە. دەرکەوتنی مووی ڕەق لەسەر چەناگە هۆکاری سەرەکی لەزیادبونی هۆڕمۆنی نێرینەیە، لەبەرامبەریدا هۆڕمۆنی مێینە ڕوو لە کەم بوونەوە دەکات.
ئەم گرفتە لە ئافره‌تاندا تووشی بێ ئومێدی و خۆمۆکیان دەکات پێی بێزار دەبن، چونکە ئافره‌تان گرنگیەکی زۆر بە دەمووچاویان دەدەن بۆ ئەوەی سەرنج راکێش دەربکەون و پێستێکی ڕەونەقدار و سافیان هەبێت و بدرەوشێتەوە.
هۆكارەکانی دروستبوونی مووی زیادە؟
1- تێکچوونی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ‌هۆڕمۆنی ئسترۆجین:
تێکچوون لە ڕێژەی بەرهەم هێنانی هۆرمۆنەکان کاریگەری راستەوخۆیان هەیە لەسەر زۆر لە کێشەو گرفتە تەندروستیەکان، ئەم گرفتەش زیادبوونی مووی رەق و رەش لە جەستەی ئافره‌تان و بەتایبەتی دەمووچاو ژێر چەناگە بە ڕێژەیەکی زۆر بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی مێینەیە کە لە ئافره‌تاندا هەیە و پێ دەوترێت (هۆڕمۆنی ئسترۆجین)، کاریگەری زۆری هەیە لەسەر هەموو ئەو بابەتانەی بە ئافره‌تانەوە پەیوەستە، هەروەها لەم حاڵەتەدا هۆڕمۆنی نێرینە ڕێژەکەی لە ئافره‌تاندا بەرزدەبێتەوە، کە هۆکاری ئەمەش زۆر جار دەگەڕێتەوە بۆ ناچالاکی و گرفتی غودە .
٢- دروستبوونی کیسی هێلکە دان :
کیسی هێلکەدان ئەو کیسە پڕ ئاوانەن کە لەناو یاخود لەسەر روکەشی هێلکەدان دروست دەیێت زۆربەی کات بە هۆکاری تێکچوونی هۆڕمۆن دادەنرێن و بەمەش کاریگەری لەسەر دروستبوونی مووی زیادە لە ئافره‌تاندا دەبێت . دروستبوونی کیسی هێلکەدان دەبێتەهۆی ئازار و پێویستە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت، چونکە ترسی هەیە بگۆڕێت بۆ وەرەمی شێرپەنجە.
هەروەها ڕژێنەكانی سەر گورچیلە بەشێوەیەكی تەندروست كارنەكات، ئەوە هۆكار دەبێت بۆ بەرزبونەوەی ئاستی هۆرمۆنی (كۆرتیزۆن و تسیتیرۆن ) لەناو خوێنیاندا و تێكچونی دەردانی هەر گلاندێك لەناو جەستەی ئافره‌تاندا هۆكارە بۆ ئەم حاڵەتە .
لەم ساڵانەی دواییدا ئەم نەخۆشییە ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەشێکی زۆری ئافره‌تان لە ئەنجامی پشکنینی نەخۆشی تردا بۆیان دەرکەوتووە کە کیسی هێلکەدانیان هەیە، هەر بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری ئافره‌تان دەکەن کە بۆ سەلامەتی تەندروستی خۆیان پشکنین ئەنجام بدەن.
٣- دووگیانی یان بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی ڕێگری دەکات لە سکپڕی:
لە کاتی دووگیانیدا جەستەی ئافره‌تان بەشێوەیەکی سروشتی گۆڕانکاری بەسەردا دێت زۆر کات ئەم حاڵەتەش روو دەدات بەڵام کاتیە.
هەروەها ئەو دەرمانانەی کە بۆ ڕێگریکردن لە سکپڕی بەکار دەهێنرێن، کاریگەری نێگەتیڤ دروست دەکەن لەسەر جەستەی ئافره‌تان، مووی زیادەو ڕەق دروست دەکات .
٤- زیاد بوونی تەمەن :
هەندێكجار هۆکاری زیادبوون و هەڵكشانی تەمەن هۆکارن بۆ ئەوەی هۆرمۆنەکان بە چالاکی کارنەکەن ئەم گرفتە دروست ببێت.
ئەو ڕێگا چارانە چین بۆ ئەوەی ئەم گرفتە بنبڕ بکرێت چارەسەر ببێت؟
١- سەرەتا دەسنیشانکردنی هۆکار دروستبوونەکەی :
ئینجا بە پێی جۆری هۆکار و گرفتە تەندروستیەکە چارەسەر دابنرێت لە لایەن پزیشکی پسپۆر پێش بەكارهێنانی هەر چارەسەرێك، بوار بە پزیشك بدەن بەدوای ئەو هۆکارەدا بگەڕێت كە لەپشت پەیدابوونی ئەو مووە زیادەیەوەیە و هۆکارە بۆ دروستبوونی ئەم گرفتە .
٢- گۆڕانکاری لە سیستەم و شێوازی ژیان:
پڕۆفیسۆر دکتۆر فەهریتین کێلشتمور ( Prof. Dr. Fahrettin Keleştemur )، ئاماژەی بەوە داوە کە گۆڕانکاری لە سیستەم و شێوازی ژیان و ڕۆڵی گرنگ دەبینن لەچارەسەری ئەم گرفتەدا، دکتۆر فەهریتین کێلشتمور گوتی:” ئەگەر هۆکارەکان هەرچیەک بن لە دروستبوونی ئەم گرفتە پێویستە گرنگی بە خۆراکی گونجاو و ڕاهێنانی ئاسایی و بەتایبەتی سەرەڕای ئەوەش، دیاریکردنی هۆکارە بۆماوەییەکان بۆ دروستبوونی مووی زیادە، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی بۆماوه‌یی بکرێت و ڕاوێژی بۆماوەیی بۆ نەخۆشەکان دابین بکات.
٣- نوێترین رێگەچارەسەر بریتیە لە بەکارهێنانی لەیزەر:
لە ئێستادا لەیزەر بە باشترین چارەسەر دادەنرێت کە ئافره‌تان پەیڕەوی دەکەن بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە بۆ بنبڕکردنی موی زیادە و چەند جەلسەیەک دادەنرێت بۆ لابردنی مووی زیادەکە بە لێزەر لێدانی شەپۆلی لەیزەر و لەناوبردنی موەكان بۆ ماوەیەكی درێژ ڕێژەی مووەکان بەڕێژەیەکی باش ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات، هەروەها چارەسەری تایبەت بۆ ئەو کەسانە دەنووسرێت کە کێشەی هۆرمۆنیان هەیە.
٤- بەکارهێنانی کرێم:
هەندێك كرێم كە دەبنەهۆی هێواشكردنەوەی گەشەی مووەكان.

ھەواڵی زیاتر