به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوسه‌رگیری وه‌ك ئەو پەیوهندییه پێناسه ده‌كرێت كه له نێوان پیاوێك و ژنێكدا هه‌یه تاوه‌كو ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌و ژنه ده‌یهێنێته دنیاوه، منداڵی ڕه‌وای دایبابه‌كه بێت. خاڵه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌مه‌یه كه هاوسه‌رگیریی، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماف و ئه‌ركی تازه له نێو هاوسه‌ره‌كان دێنێته كایه‌وه و خزمایهتییهكهیان جێگیر ده‌كات و ماف و پێگه‌ی منداڵان له كاتی له‌دایكبوونییه‌وه دیاری ده‌كات.
له په‌یوه‌ست به جۆره هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی هاوسه‌رگیری، ڕێسای كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌شێ بره‌و به تاكهاوسه‌ری یان فره‌هاوسه‌ری بدات. به‌گوێره‌ی ڕێسای تاكهاوسه‌ری، تاكێك ته‌نیا ده‌توانێت یه‌ك هاوسه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام له ڕێسای فره هاوسه‌ری، ژن یان پیاو ده‌توانێ له یه‌ك كاتدا پتر له یه‌ك هاوسه‌ری هه‌بێت. باوترین شێوه‌ی فره‌هاوسه‌ری، هاوسه‌رگیری پیاوێكه له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكدا كه پێی ده‌وترێت فره‌ژنی، به‌ڵام فره‌مێردی كه به‌گوێره‌ی ڕێساكه‌ی، ژنێك ده‌توانێ له‌گه‌ڵ پتر له یه‌ك پیاو له یه‌ك كاتدا هاوسه‌رگیری بكات، ته‌نیا له چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سنووردار و دیاریكراو ئه‌و ڕێسایه به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌و مافه‌ی كه له ڕێگه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌گوازرێته‌وه و جۆری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ڕێسای ڕه‌چه‌ڵه‌ك و میرات په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان هه‌یه. بۆ نموونه ئه‌و مافه‌ی كه مێرده‌كه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، له كۆمه‌ڵگه‌ی باوك ڕه‌چه‌ڵه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی دایك ڕه‌چه‌ڵه‌ك، به ئاشكرا جیاوازییان هه‌یه. هه‌روه‌ها بڕێك پاره، كاڵا و شتی به‌نرخی دیكه كه له كاتی هاوسه‌رگیرییه‌كه ئاڵوگۆری پێ ده‌كرێت، له نێو دوو كۆمه‌ڵگه كه ڕێسای ڕه‌چه‌ڵه‌كی جیاوازییان هه‌یه، ده‌گۆڕدرێت و شێوه‌ی جیاوازی هه‌یه.
تێچووه‌كانی هاوسه‌رگیری
مرۆڤناسه‌كان زۆرجار وه‌ك گرێبه‌ستێكی دوولایه‌نه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان له هاوسه‌رگیری ده‌ڕوانن و ماف و ئه‌و شته بایه‌خدارانه‌ی كه له ڕێگه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و سه‌رچاوه ئابووری و سیاسییه‌كانی ئه‌م گرێبه‌سته ده‌خه‌نه به‌ر تاوتوێكردنه‌وه. شیربایی و ماره‌یی دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كیی تێچوون له هاوسه‌رگیریدا. ئه‌م دوو شێوه‌یه‌ی تێچووی هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندییان به جۆری ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ئه‌و مافه هه‌یه كه له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌گوازرێته‌وه.
شیربایی زۆرجار له سیسته‌مه باوك ڕهچهڵهكییهكان بره‌وی هه‌یه و خێزانی بووكه‌كه له به‌رامبه‌ر پێدانی كچێك به زاواكه وه‌ك ئارامزێكی به‌رده‌وام دان به بنه‌چه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی په‌ره‌سه‌ندنی خێزانیان، كۆمه‌ڵێ چاوه‌ڕوانییان له زاواكه هه‌یه به‌تایبه‌ت چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی شتی گرانبه‌ها و ناوازه‌ن. ئه‌و شیرباییانهی كه پیاوێك یان خێزانه‌كه‌ی به خێزانی بووكی ده‌ده‌ن ده‌بێ وه‌ك نیشانه‌یه‌كی گشتی له‌به‌رچاوبگیردرێ كه بایه‌خی هاوسه‌رگیری و ئه‌و مافه‌ی كه زاواكه به‌رامبه‌ر به بووك و منداڵه‌كه‌ی په‌یدای ده‌كات، به‌ڵام ماره‌یی ده‌بێ وه‌ك مافی دارایی ژنێك دابنرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كات و له‌ڕاستیدا، ده‌رخه‌ری ئه‌و پشكهیه كه ژنێك له داراییه‌كانی خێزانه‌كه‌ی به‌ریده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر له یه‌كێك له تاوتوێكردنهكانی تایبه‌ت به ماره‌یی بڕوانین، ده‌بینین تێچووه‌كانی هاوسه‌رگیری هه‌م بایه‌خی پراكتیكی هه‌یه و هه‌م بایه‌خی ڕه‌مزی. به دیدی ڕیوبۆتم (Rheubottom)، ماره‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌كدۆنی یۆگسلاڤییدا، جه‌خت له‌سه‌ر ڕابردووی بووك و ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی له داهاتوودا ده‌كات. ئه‌م ڕۆڵانه له‌و دیارییانه‌ی پێیده‌درێت ڕه‌نگده‌داته‌وه. بۆ نموونه، كاڵا خێزانییه‌كان به تایبه‌ت كه‌لوپه‌لی چێشتخانه، ڕۆڵی بووكێك وه‌ك ژنێكی ماڵداریكهر ده‌رده‌خات. ئامرازه‌كانی ماڵ، خوارده‌مه‌نی و ئامرازه‌كانی خه‌وی پێده‌درێت، ڕۆڵی داهاتووی ئه‌و له به‌رهه‌مهێنانه‌وه، ئه‌ركه‌كانی دایك و چاودێریكردنی منداڵه‌كان ده‌رده‌خه‌ن. له لایه‌كی دیكه، ئه‌م دیاریانه كۆتایی وابه‌سته‌یی ژنێك به خێزانه‌كه‌ی و جێگاكه‌ی له ماڵه تازه‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، دیاریده‌كات.
هه‌روه‌ها شیربایی و ماره‌یی ده‌بێ به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه تازه‌كانی هاوسه‌رگیری له‌به‌رچاوبگیردرێت. دیاری و شته به‌نرخه‌كان كه له ڕێوره‌سمی هاوسه‌رگیری پێیدهدرێن، بڕوای دیاریپێدهر بۆ هاوسه‌رگیری و بایه‌خی په‌یوه‌ندییه تازه‌كه‌ی دوو خێزانه‌كه ده‌رده‌خات. ئه‌م جۆره سه‌رمایه‌گوزارییه هه‌رچه‌ند قورس‌تر بێت، بنه‌ڕه‌تی ئابووریی هاوسه‌رێك بۆ ژیان، هاوسه‌رگیرییه‌كه جێگیرتر ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م شته‌یه كه ئه‌م دیاریانه له كاتی ته‌ڵاق و لێكجیابوونه‌وه بۆ دیاریپێدهرهكان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌م سه‌رمایه‌گوزارییه قووڵتر و زۆرتر بێت، دوو لایه‌نه‌كه زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیرییان جێگیرتر بكه‌ن. به‌ڵام ئی. پیته‌رز (E Peteres) له توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌باره‌ی شیربایی له نێو نه‌ته‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی باشووری ئه‌فریقا، پێیوایه له ڕاده‌به‌ده‌ر جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووریی هاوسه‌رگیری ده‌كرێته‌وه. له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌ندامانی خێزان و دۆستان به هه‌مان ڕاده‌ی قه‌باره و ئاڵۆزیی نه‌ریته‌كانی په‌یوه‌ست به ماره‌یی و شیربایی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوسه‌رگیری ده‌كاته‌وه:
«ئه‌وه كاڵا ماددییه‌كان نییه كه په‌یوه‌ندیی مرۆڤه‌كان دروست ده‌كه‌ن. تۆماركردنی هاوسه‌رگیری ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له كۆنتێكستی ئه‌خلاقیی كۆمهڵگهیهكدایه كه به چه‌شنێكی ڕه‌مزی له‌و كاڵایانه‌ی كه له ڕێوره‌سمی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌ن، ڕه‌نگ ده‌داته‌وه» (1980:151).
خراپ نییه ئه‌م باسه به خستنه‌ڕووی ڕێسا و یاساكانی هاوسه‌رگیری به نموونه‌یه‌كی نائاسایی كۆتایی پێبهێنین، واته هاوسه‌رگیری ڕووحه‌كان له نێو خێڵی نوئێری سوودان كه ئیڤانز پریچارد وه‌سفی كردووه. ئه‌م پرسه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه چه‌مكه سه‌ره‌كییه‌كان له بواری خزمایه‌تی وه‌ك جینالۆژیا، ڕه‌چه‌ڵه‌ك و تێگه‌یشتنه كولتوورییه‌كانی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی باوك-دایكی، به چ شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵی یه‌ك بووه.
نوئیهرهكان پێیانوایه هه‌ر مرۆڤێك ماف و ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه كه هاوسه‌رگیری بكات و پاش خۆی چه‌ند منداڵێكی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ی بتوانێ هاوسه‌رگیری بكات، بمرێت و نه‌بێته خاوه‌نی كوڕێك، ئه‌ركی نزیكترین پیاوی خزمه‌كانی ئه‌مه‌یه به ناوی ئه‌وه‌وه هاوسه‌رگیری بكات و شیرباییهكهشی بدات. ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌م هاوسه‌رگیرییه‌وه دێنه دنیا، به منداڵانی پیاوه مردووكه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. هه‌روه‌ها بۆ ژنێكی نوئێری ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه كه كۆمه‌ڵه شتێكی پێویست بۆ شیربایی فه‌راهه‌م بكات و ئه‌م حه‌قه به خۆشی ده‌دات كه منداڵانی ئه‌و ژنه‌ی شیرباییهكهی داوه، به منداڵی خۆی حیسابی بكات. ئه‌و ژنه‌ی كه لێره ڕۆڵی مێرد ده‌گێڕێت و ئه‌وانیتر ئه‌و به (ژن-مێرد) له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، پیاوی باسكرا‌و كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی واته ئه‌و ژنه‌ی كه شیرباییهكهی داوه، بژێت. ئه‌م ژنه له هه‌موو مافه‌كانی په‌یوه‌ست به مێرده‌كه‌ی به‌شدار ده‌بێت و له شێوه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر ژنه‌كه زینا بكات، ئه‌وه پیاوه‌كه بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بوو بكات.
له‌م به‌شه‌دا كورته‌یه‌ك له ده‌سته‌واژه و چه‌مكه دیاره‌كان له تاوتوێكردنی سیسته‌مه خزمایهتییهكانمان خسته‌ڕوو. مرۆڤناسه‌كان به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه تاوتوێكردنهكانمان جا چ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرووپه ڕهچهڵهكییهكان بێت یان له‌سه‌ر تێچووه‌كانی هاوسه‌رگیری، چه‌مكه كولتوورییه‌كانی په‌یوه‌ست به خزمایه‌تیی ڕێژه‌یی و هۆكاری، هه‌زاران توخمی كۆمه‌ڵایه‌تیی تریش ده‌گرێته‌وه. ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خزمایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری به‌شه‌كانی دواتری ئه‌م كتێبه‌ش ده‌خرێنه ڕوو، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات كه تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ڕه‌چه‌ڵه‌ك و خزمایه‌تی، چه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكییه سیاسیی، مافی و ئابوورییه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به جێده‌هێڵێت.
سه‌رچاوه: ده‌روازه‌كانی مرۆڤناسی، سایمۆن كۆڵمهن، كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان.