ئەو راستیانەی دەربارەی بۆشایی ئاسمان نەتزانیوە!

حەواو یاخود بۆشایی ئاسمان چەندان نهێنی و راستی حاشاهەڵنەگری هەیە کە زۆر کەس حەز دەکەن بیزانن و لێی تێبگەن، لێرەدا چەند زانیارییەکی سەیروسەمەرە دەربارەی حەواو دەخەینە روو:

  1. رۆژێک لەسەر هەسارەی زوهرە یەکسانە بە ٢٤٣ رۆژ زیاتری سەر زەوی، چونکە زوهرە زۆر خاو دەخولێتەوە. ئەڵبەت هەسارەی زوهرە لەچاو زەوی، لە خۆر نزیکترە و کاتێکی زۆر کەمتری پێویستە بۆ سووڕانەوە بە دەوری خۆردا، هەربۆیە ساڵی زوهرە کورتترە لە ساڵی زەوی.
  2. خۆر یەک ملیۆن جار لە زەوی گەورەترە.
  3. گەرمترین هەسارە نزیکترین هەسارە لە خۆر نییە، بەڵکو هەسارەی زوهرە گەرمترین هەسارەیە.
  4. هەسارەی مەریخ، گڕکانی وای لێ هەیە کە سێ جار لە چیای ئێڤێرێست گەورەترە.
  5. ئەو پارچە کانزایانای لە یەک جۆرن کاتێک لە بۆشایی ئاسمان بەریەک دەکەون تا هەتایە پێک دەنووسێن. ئەم کارلێکەش لای خۆمان پێی دەڵێن لەحیمی سارد(cold welding).
  6. بۆشایی ئاسمان، دەنگی لێ نیە، چونکە هەوای لێ نییە هەتا شەپۆلی دەنگی پێ بگوازێتەوە.
  7. کەس ژمارەی ئەستێرەکانی بۆشایی ئاسمان نازانێت.
  8. شوێنپێ لەسەر مانگ تا ١٠٠ملیۆن ساڵ دەمێنێتەوە.
  9. ئەم جیهانە، جگە لە کۆمەڵەی خۆری خۆمان (سۆلار سیستەم)، کۆمەڵەی خۆری دیکە و هەزاران هەسارەی دیکەیشی لێ هەیە.
ھەواڵی زیاتر