چه‌مكی به‌ها له‌و چه‌مكانه‌یه كه زۆربه‌ی توێژه‌ران و نووسه‌ران له كایه جیاوازه‌كان بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن، فره‌بایه‌خییه‌کەی ئه‌م چه‌مكه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاڵۆز ده‌ربكه‌وێت و هه‌ر بوارێكی زانستی و ئه‌كادیمی به‌و جۆره‌ی ده‌یه‌وێ سوودی لێ وه‌ربگرێت. به‌ها له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، فره‌مانا و فرهلێكدانهیهوه، بۆیه ده‌كرێ له چه‌ند ئاستێكدا پۆلینبه‌ندی بكه‌ین بۆ به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ها كولتووریی و به‌ها ئابوورییه‌كان.
یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی نۆرمی كۆلتووری، ئه‌و شته‌یه كه گرووپ له ڕووی فیكریی و ڕه‌فتارییه‌وه له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی داوا ده‌كات. ئه‌م چاوه‌ڕوانیی و ڕه‌فتارانه، له كولتوورێكهوه بۆ كولتوورێكی دیكه جیاوازه، نۆرمه كولتوورییه‌كان شێوه‌ی هه‌مه‌چه‌شن به‌خۆیانه‌وه ده‌گرن كه یه‌كێك له‌و شێوانه بریتییه له به‌هاكان. كۆمه‌ڵناس مارڤین ئۆڵسۆن (Marvin Ulsam) چوار به‌شی سه‌ره‌كیی بۆ كولتوور داناوه كه ئه‌وانیش بریتیین له باوه‌ڕه‌كان، به‌هاكان، پێوه‌ره‌كان و ته‌كنه‌لۆژیاكان. له‌ڕاستیدا ده‌كرێ بڵێین به‌هاكان، ئه‌و هه‌سته قووڵانه‌ن كه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه هه‌یانه، هه‌ستانه زۆرجار له كار و ڕه‌فتاری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، به‌م چه‌شنه له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به گه‌ڕانه‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندییه كولتوورییه‌كانی، پێوه‌ر و بنه‌ماكان و به‌هاكانی ده‌ستنیشان ده‌كرێن. به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ڕاستیدا تێگه‌یشتنێكه بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو، نه‌ك ئه‌وه، به‌ڵكو لای هه‌ندێ كۆمه‌ڵناسی وه‌ك ویلیامز بههاك وه‌ك پێوه‌رێكه بۆ دادوه‌ریكردن یان ناسین ده‌خرێته‌ڕوو كه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ باوهڕهوكان، چونكه به‌هاكان هه‌م به‌شێكی هه‌ستیار و هه‌م لایه‌نێكی مه‌عریفیشیان هه‌یه.
لای كۆمه‌ڵناسه‌كان به‌هاكان به‌رهه‌می عه‌قڵی مرۆڤن، به‌گوێره‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌هاكان له بنه‌ڕه‌تدا جۆرێ پرسیی بیروباوهڕیین كه ده‌كرێ له ڕێگه تویژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان دهروونیشكارییهوه بدۆزرێنه‌وه و به‌رباس بكرێن. له هه‌مان كاتدا، به‌هاكان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو چه‌شنه ڕه‌فتارێكی لۆژیكی ئامانجدار و وشیارانه‌ن، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵناسانی ماركسیزم پێیانوایه مامه‌ڵه‌ی تاك، به‌ها و په‌یوه‌ندییان به ویسته كۆمهڵایهتیییهكانهوه ده‌ستنیشان ناكات، به‌ڵكو ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌كان كه ئه‌وانه دیاری ده‌كات. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن له ململانییه چینایه‌تییه‌كان، به ڕێژه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه په‌یوه‌سته كه چینێك له‌ڕێگه‌یانه‌وه ململانێ ده‌كات.
چۆن به‌هاكان بناسینه‌وه؟
گه‌ر وریا نه‌بین به‌هاكان له‌گه‌ڵ نه‌ریت تێكه‌ل ده‌كه‌ین، نه‌ریت به‌رده‌وام جێی بایه‌خ و گرنگه، به‌ڵام له چاویلكه‌ی كۆمه‌ڵناسی، نه‌ریت بریتییه له شێوه‌یه‌ك له ڕه‌فتار كه پێشینه‌ی هه‌یه و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له زه‌ین و مێشكی خه‌ڵكی به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش بوونی هه‌یه و ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ها نه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌ریت جیاوازه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ڕێورهسمیش جیاوازه، گه‌ر به‌هاكان كۆمه‌ڵه پێوه‌رێك بن مانا به كولتووره‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن، ئه‌وه ڕێوره‌سم خه‌سڵه‌تێكی ئاسایی و هاوبه‌شی نێوان ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌یه كه به كۆمه‌ڵێ به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی ڕیزبه‌ند ده‌كرێت.
جۆره‌كانی به‌هاكان
كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان كۆمه‌ڵێ به‌های جیاوازی تیایه، بۆیه به‌كورتی هه‌ر یه‌ك له‌و به‌هایانه باس ده‌كه‌ین و پاشان باسی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و جۆره‌كانی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌تا باسی به‌ها كولتوورییه‌كان ده‌كه‌ین، كه برییتیین له هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی كه له ڕووی كولتووریییهوه به‌ها و نرخ بۆ مرۆڤ داده‌نێن. ئه‌م به‌هایانه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی به ڕه‌هه‌نده هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی مرۆڤه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌ها یاساییه‌كان بریتیین له‌و ده‌ق و ماده و پنته یاساییانه‌ی كه ڕه‌فتاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌رووی یاساییه‌وه ڕێكده‌خه‌ن. له لایه‌كی دیكه، به‌ها ئایینییهكانما هه‌یه كه گوزارشته له پرۆسه‌ی پیرۆزیی و به موقهدهستكردن. دوای به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، دیارترین به‌ها بریتییه له به‌ها سیاسییه‌كان، ئه‌م جۆره‌یان هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی و ئامرازه‌كانی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته ڕوو.
به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی
كولتووره هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان، كۆمه‌ڵێ به‌های هه‌مه‌چه‌شنیان له وڵاتان هێناوه‌ته‌كایه‌وه. ئه‌مڕۆكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا په‌ره‌ی سه‌ندووه و ڕۆڵی كولتووره‌كانی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر زیادی كردووه، بۆیه بوونه‌ته مایه‌ی دروستبوونی كۆڵه‌كه هاوبه‌شه‌كانی كولتوورێكی جیهانیی. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌م لایه‌نیی ماددی و ئابوورییانه‌ی هه‌یه و هه‌م لایه‌نێكی مه‌عنه‌وی و ناماددی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر به‌ها مه‌عنه‌ویی و نامادییهكان ده‌كرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئیستاكه خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیش وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی جه‌خت له‌سه‌ر به‌ها ماددی و ئابوورییه‌كان بكاته‌وه، چونكه تا كۆمه‌ڵگه ئاڵۆزتر بێت ئه‌وا بێگومان پێداویستییه ماددییه‌كانی مرۆڤیش زیاتر و هه‌مه‌جۆرتر ده‌بێت، بۆیه هه‌ندێ كات به‌شێوه‌یه‌كی ناچاره‌كیی ڕوو به‌ره‌و به‌ها ماددییه‌كان وه‌رده‌چه‌رخێنێت.
له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان، له یه‌ك كاتدا، ده‌كرێ كۆمه‌ڵێ توخمی هاوبه‌شی كولتووریی، وردهكولتووریی، كه به چین و توێژ و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ستن، بوونیان هه‌بێت. له هه‌ندێ له‌م ورده كولتوورانهدا، كۆمه‌ڵێ به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌چه‌شن و جیاوازمان به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
به‌هاكان له كوێیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؟
كۆمه‌ڵناسه‌كان بۆچوونی جیاوازییان له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێ خاڵێكی هاوبه‌ش له نێوانیان بدۆزینه‌وه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه كه سه‌رچاوه‌كان به‌هاكان له دوو ئاستدا شی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وانیش:
ئاستی یه‌كه‌م: بنه‌مای یه‌كانگیری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی پێگه‌یه‌كی به‌رز یان نزم، خاوهندارێتییكردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیاریكراوه‌وه، له كولتووریی كۆمه‌ڵگه‌دا به باش له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئاستی دووه‌م: ئه‌م ئاسته‌یان كه‌مێ وردتره، تاكه‌كان له ڕێگه‌ی مرۆییبونییانهوه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی به‌های كۆمه‌ڵایه‌تیی، به مانایه‌كی تر، ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌یانه، ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی تازه بهێننه كایه‌وه، یاخود درێژه به‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییانه بده‌ن كه له‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه به‌رهه‌م دێت.
ئه‌ركه‌كانی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
هه‌موو كه‌سێك له ژیانی ئاسایی خۆیدا، كۆمه‌ڵێ ئامانجی هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، هیچ مرۆڤێك نییه، ئامانجی نه‌بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئامانجه‌كه بچو‌وكیش بێت، له هه‌مان كاتدا كولتووریش كۆمه‌ڵێ ئامانج به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌سه‌پێنێت. به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌رووی ئاكارییه‌وه، دیاریكه‌ری بایه‌خ و ئاستی ته‌ندروستیی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییهكانه، بۆیه به‌هاكانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك شایه‌نی ئه‌وه‌یه لێی تێبگه‌ین، هه‌ندێكیان هاوبه‌شن له نێوانماندا و هه‌ندێكی تریان ده‌كرێ تایبه‌تیی بن و ته‌نیا له سه‌رزه‌مین و پانتاییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریكراو ڕه‌چاو بكرێن. به‌م چه‌شنه، به‌هاكان، ئامانجه‌كانی بیر و كرده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی نیین، به‌ڵكو كمۆهڵێ پێوه‌رن بۆ دۆزینه‌وه و گه‌یشتن به ئامانجاكانمان سوودیان لێ وه‌رده‌گرین كه ئاماده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تییان ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌لێ ده‌ره‌نجامی كۆمهڵایهتیشان هه‌بێت
چۆن به‌هاكان ده‌گوازرێنه‌وه؟
پرسی ئه‌وه‌ی چۆن به‌هاكان له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر، یان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه، پرسێكی ئاڵۆزه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هاكان له ڕێگه‌ی ئه‌زموون و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر بڵاو ده‌بێته‌وه، چونكه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییه‌كان بنه‌مای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها جیاوازه كه‌سیی و گشتیی و گروپییهكانن، له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌بنه جێی سه‌ره‌نجی ئه‌وانیتر، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هایانه توخمی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی و مرۆیی ئه‌وانیتری تیا ڕه‌چاو كرابێت.