دەرمانی “ئیڤۆشێڵد” (AZD7442 ) مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاو بەدەست دەهێنێت دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا


ئەسترازێنیکا ڕایگەیاند کەدەرمانی ئیڤۆشێڵد (Evusheld)، کە تێکەڵەی دوو دژەتەنی کاریگەری درێژخایەنی tixagevimab)/ cilgavimab) یە مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاوی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێدراوە بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وە پێشبینی دەکرێت کە ژەمی یەکەمی دەرمانەکە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بەردەست بێت.

بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاوی دا بە دەرمانی ئیڤۆشێڵد بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ گەنج و پێگەیشتووانی تەمەن 12 ساڵ و زیاتر کە کێشیان دەگاتە 40 کیلۆگرام یان زیاتر و بە لاوازی بەرگری یان بەرگری مامناوەند دەناڵێنن لە ئەنجامی حاڵەتێکی تەندروستی یان لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرمانی جێگریکردنی بەرگریی و جەستەیان بەرگری پێویست بۆ ڤایرۆسەکە لە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەدەست ناهێنن، هەروەها بۆ ئەوانەی کە پێشنیار ناکرێن ڤاکسین دژە کۆڕۆنا بەکاربهێنن. و ئەوانەی ئەم دەرمانە وەردەگرن نابێت لە ئێستادا تووشی نەخۆشی سارس کۆڤ-2 بووبن، یان بەم دواییانە تێکەڵبوونیان هەبووبێت لەگەڵ کەسانێک کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووبن.
دەرمانی ئیڤۆشێڵد تێکەڵەیەکە لە دوو دژەتەنی تاک نەوەی و کاریگەری درێژخایەن، تاکە چارەسەرە کە بەندە بە دژەتەنەکان و مۆڵەتی بەکارهێنانی پێدراوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وە تاکە پێکهاتەی دژەتەنە کە بە نەخۆشەکان دەدرێت بە شێوەی ژەمی ئامادەکراو بۆ دەرزی ماسولکەیی (150 میلی گرام tixagevimab و 150 میلی گرم cilgavimab).
داتا سەرەتاییەکان کە پشتگیری مۆڵەتی بەکارهێنانی دەرمانی ئیڤۆشێڵد دەکەن پشت دەبەستن بە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی کلینیکی قۆناغی سێیەمی لێکۆڵینەوەی چارەسەری ڕێگریکردن لە پێش بەرکەوتن PROVENT، کە کەمکردنەوەیەکی بەرچاویان نیشاندا (بە ڕێژەی 77٪ لە شیکردنەوەی سەرەتاییدا، وە 83٪ لە تێکرای شیکردنەوەکە بۆ ماوەی شەش مانگ)لە مەترسی توشبوون بە نیشانەکانی کۆڕۆنا بە بەراورد لەگەڵ چارەسەری (پاڵاسیبۆ)، لەگەڵ دابینکردنی بەرگری بەردەوام بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی شەش مانگ لە دژی ڤایرۆسەکە. و بۆ دڵنیابوون لە ماوەی تەواوی بەرگری دابینکراو لەلایەن ئیڤۆشێڵدەوە پێویستی بە بەدواداچوونی زیاتر هەیە. هەروەها، داتاکانی ئەنجامی تاقیکردنەوەی کلینیکی قۆناغی سێیەم لە لێکۆلینەوەی چارەسەرەکان دوای بەرکەوتن STORM CHASER و قۆناغی یەکەمی لێکۆلینەوەی ئیڤۆشێڵد پشتگیری پێدانی مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاو بۆ دەرمانی ئیڤۆشێڵد دەکات، کە ئەنجامی باشی سەلامەتی نیشانداوە لە کاتی تاقیکردنەوە پزیشکییەکاندا.
دەرمانی “ئیڤۆشێڵد” و گۆڕاوەکانی “سارس-کۆڤ-2”
لێکۆڵینەوەکانی ئێستا ئامانجیان ئەوەیە کە زانیاری لەسەر کاریگەری گۆڕاوی “ئۆمیکڕۆن”ی نوێ (B.1.1.529) لەسەر دەرمانی ئیڤۆشێڵد11، 10 دابین بکەن. لە گۆڕانکارییەکانی شوێنەکانی بەستنەوەی پەیوەست بە دەرمانی ” ئیڤۆشێڵد ” کە تا ئێستا تاقیکراوەتەوە، هیچ شوێنێک توانای دژی ئەو بەرگریەی کە دەرمانەکە دروستی دەکات نەبووە11، 10. ئەنجامەکانی تاقیگەیی توانای ئیڤۆشێڵد نیشان دەدات بۆ پوچەڵکردنەوەی توانای ڤایرۆسە گۆڕاوەکانی سارس کۆڤ-٢، لەوانە “دەلتا” و “مۆ”10.

ڕامی ئەسکەندەر، سەرۆکی کۆمپانیای ئەسترازێنیکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عەرەبی، ڕایگەیاند: “بەدەستهێنانی مۆڵەتی بەکارهێنانی لەناکاو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە بۆ دەرمانی “ئیڤۆشێڵد” (ناسراو پێشتر بە AZD7442 ) ڕێگە بە بەکارهێنانی دەدات بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دەبێتە دەستکەوتێکی جیهانی و ئێمە پێشوازی لەم هەواڵە و ئەو دەرفەتە بەنرخە دەکەین کە دەستەبەری دەکات لە پشتگیریکردنی پێداویستییە دابین نەکراوەکان بۆ ئەو نەخۆشانەی کە مەترسی زۆری توشبوونیان هەیە”.
لە لایەکی ترەوە کۆمپانیای ئەسترازێنیکا ڕەزامەندی پێشاندا بە پێدانی نزیکەی 700 هەزار ژەم لە دەرمانی ئیڤۆشێڵد بە حکومەتی ئەمریکا. و ئەم ژەمە سەرەتاییانە بەبێ بەرامبەر بەردەست دەبن بۆ نەخۆشە شیاوەکان وەک بەشێک لە بەرنامەی هاوکاری حکومەت. و حکومەتی فیدڕاڵی کار لەگەڵ حکومەتە خۆجێیەکان دەکات بۆ دابینکردنی دەرمانە نوێیەکە بۆ کەسانی شیاو.

ھەواڵی زیاتر