لە رۆژی فیستیڤاڵە جیهانییەکەی شاخدا ئیدارەی سۆران گەشتێكی شاخەوانیی رێك خست

بە هەمانگی نێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامی رواندز و سەرۆكی فیدراسیۆنی شاخەوانیی كوردستان، گروپە شاخەوانییەکانی شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی فیستیڤاڵە جیھانییەکەی شاخدا گەشتێكی شاخەوانی رێك خرا.

هەڵگورد شێخ نەجیب، بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە لێدوانێكدا بۆ “هەولێر” گوتی: “لە گەشتێكی شاخەوانیدا بۆ سەر چیای مێگر پەیامی ژینگەپارێزی و دۆستایەتیمان گەیاندە ئەو شاخ و چیایانەی كاتی خۆی بۆ بەرگری و شەڕەكان بەكار هاتوون، لێرە بەدواوە بۆ خۆشی و چێژ وەرگرتنی سروشت بەكاری بێنین و ئەو یادگاریە تاڵانە لەبیر بكەین. هیوادارین ئەو شوێنانەی هێشتا ئاژاوە و پشێوییان لێیە لە ناوچە سنوریەكان چارەسەر بكرێت و بگەڕێتەوە بارە ئاسایی و سروشتییەکەی خۆی، ئێمەش وەك وڵاتان سوود لە سروشت و جوانییەکانی نیشتمانی خۆمان وەربگرین
ئاماژەی بەوەش دا، لە دوای وتاری چالاكوانان و بەخشینی دیاری بە چەندین شاخەوان لە گروپە شاخەوانیەكان، لەگەڵ ئامادەبووانی فیستیڤاڵ بە چیای مێگردا هەڵزناین، پاش گەیشتن پێشانگای وێنەیی گروپی شاخەوانی هەندرێن كە پێك هاتبوو لە كار و چالاكیەكانیان بە ڕووی ئامادەبوواندا كرایەوە و هیوادارم هەمومان بەڵێنی ژینگەدۆستی دووپات بكەینەوە. سوپاسی بەخشینی سوپاسنامەی فیدراسیۆنی شاخەوانانی كوردستان دەكەم. رێز و پێزانینیشمان بۆ ئامادەبووان هەیە.
هەروەها هەر لە درێژەی چالاكیەكەیان گروپی شاخەوانی رواندز بۆ گیاندنی پەیامی ژینگە دۆستی و پاراستنی ژینگەی شاخەكان، چەند مەل و پەڕەورێکیان ئازاد كرد بۆ ناو سروشت و كۆمەڵێك نەمامیشتان چاند

ھەواڵی زیاتر