و – محمد لادێ – ههولێر
ئەپڵ دیسان سزا دەدرێت؛ ئیتاڵیا دوو جار ئەپڵی سزا داوە. جاری یەکەم بە بڕی 134،5 ملیۆن یۆرۆ و جاری دووەمیش بە بڕی 10ملیۆن یۆرۆ
تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاریی کوردی رایگەیاند: “کۆمپانیا زەبەلاحەکەی ئەپڵ بە حەفتەیەک دوو جار سزا درا، جاری یەکەم بەهۆی سەرپێچیکردن لە یاساکانی یەکیەتی ئەوروپا لە فرۆشتنی بەرهەمەکانی Beats.
جاری دووەم بەهۆی ناڕوونیی بەکارهێنانی زانیاری بەکارهێنەران و وەرنەگرتنی مۆڵەتی تەواو لە بەکارهێنەران.
شایانی باسە، ئەمەزۆن و گووگڵیش بە دوورنین لەم سزایە. ئەمەزۆنیش بە 68.7ملیۆن یۆرۆ و گووگڵیش بە 10ملیۆن یۆرۆ سزا دراون