بۆ زیاتر تیشك خستنه‌سه‌ر چه‌مكی جێنده‌ر و شیكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی زهرووتێك بۆ دروستبوونی جه‌ده‌لێكی جدی له‌سه‌ر یه‌كسانی جێنده‌ری له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوریدا و رۆڵی چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له‌بنیادنانی بزوتنه‌وه‌ی فیمینیستی، ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵ دكتۆره نیشتمان عوسمان دكتۆرا له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافی مرۆڤ و به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی له زانكۆی سۆران كرد.
جێندەرناسی لە کوردستان هەم وەک چەمکێکی نێو زانستە مرۆییەکان، هەم وەک کولتورێکی کۆمەڵایەتیی سەرانسەریی، چەمکێکی نوێیە لە نێو کۆمەڵگەی کوردی‌دا بە بەراورد لەگەلڕ کۆمەڵگە و کولتورەکانی تر. بۆیە زۆرجار خوێندنەوەی هەڵە بۆ جێندەرناسیی کراوە و دەکرێت، هەروەک ڕەنگە هەندێک کەسیش خراپ سودی لێوەرگرێت بۆ تەوزیفکردنی ئایدلۆژیای خۆی و بەکارهێنانی وەک ئامرازێک بۆ فەراهەمکردن و سەپاندنی ئەجێنداکانی خۆیان. لێرەوە گرنگە ئەوە بزانین ئێمە نامانەوێت جێندەرناسی بکەینە قوربانیی ململانێی نێوان تەوژم و گروپە دژ بەیەکەکان و بەکاریبهێنین بۆ ڕەتکردنەوە و لێدان لە هیچ پیرۆزییەکی ئەم نیشتیمان و ئەم کۆمەڵگەیەی کە پێی دەوترێت جڤاتی کوردیی، بەپێچەوانەوە ئێمە سود لە هەموو بەها ئایینی و کۆمەڵایەتی مرۆییەکان دەگرین و کار لەسەر بەدیهێنانیان دەکەین ئەگەر خزمەت بە کەسایەتی و کەڕامەت و پێگەی بەرزی ژن و ئافرەتان بکەن لە کۆمەڵگەی ئێمە.
لەسەرەتادا ئەوە گرنگە کە جێندەرناسی هەوڵێک نییە بۆ لێکترازاندنی کۆمەڵگە و خێزانی کوردیی و بێبایەخ سەیرکردنی هیچ دابونەرێتێکی ڕەسەن کە رێز لە پێگە و کەسایەتی مرۆڤ و ژن دەگرن، بەڵکو ئامانجی سەرەکیمان زیندووکردنەوە و برەودانە بە مافی ژنان و ئافرەتان دوور لە سەیرکردنی ڕەگەزی مێینە وەک کاڵایەکی کۆمەڵایەتی و وەڵامدەرەوەی سایکۆلۆژیای ڕواڵەتگەریی کە لە نێو هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بەدیدەکرێت لە دونیای سەرمایەداریی و تیایدا جیاوازیی ڕەگەزیی زۆرجار دەبێتە بناغەی بەکەم سەیرکردن و لێدان لە کەڕامەتی مرۆیی تاک و کۆمەڵ، لەم سۆنگەیەوە کۆمەڵێک پرسی گرنگ و جەوهەری دێنە بەرباس کە دەکرێت لە ڕێی دۆزینەوەی وەڵامگەلێکی واقیعیی دەروازەیەک بکەینەوە بۆ چارەسەرکردن و زیاتر برەودان پێیان: بۆ نموونە چۆن ده‌توانین تێگه‌یشتنێکی باش لای تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دروست بکه‌ین به‌جۆرێک کاردانه‌وه‌ی دروست هه‌بێت له‌سه‌ر پرسی ژنان و مەسەلەی جێندەرناسیی و دوور لە فەرامۆشکردنی بەها ئایینی و کولتورییە ڕەسەنەکان کە مرۆڤبوون تیایاندا سەنتەرە لەبری ڕەگەز؟
چه‌مکی جێنده‌ر له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، چه‌مکێکی نوێیه و پێویستی به گفتوگۆکردن و کارکردن هه‌یه. لێرەوە، ئەرکی کەسانی ڕۆشنبیر و خوێنەران و توێژەران ئەوەیە بەرپرسیارێتی ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە و گروپ و تاکەکان بگرنە ئەستۆ بەرەو ڕێچکەیەکی تەندروست و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تاک و کۆمەلڕ، ئەگەرچی هەوڵ و تێکۆشانیان بە ڕێژەیەکی سنوورداریش بێت. چونکە گەیشتن بە ڕێگا دوورەکانی سەرکەوتن بە هەنگاوی بچووک و ژیرانە دەست پێدەکات. بۆیە دەکرێت بە کارکردن بەیەکەوە ئەو ویست و ئیرادەیە بکەینە ڕاستی و لە قۆناغی دروشمەوە بڕۆین بۆ دونیای واقیع و تێگەیشتنمان لە بابەتی جێندەرناسیی بخەینە خزمەت تاک و خێزان و کۆمەڵگەی کوردیی بۆ ئەوەی چیتر بەهەڵە تێگەیشتن لە چەمک و زاراوەکان ئاڕاستەیەکی ناتەندروست وەرنەگرێت و هەروەها هەوڵدەین پەیوەندیی نێوان ژن و پیاو بونیادێکی عەقڵانیی و هۆشمەندانەی هەبێت لەبری هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی وروژاندنی هەستی یەکتربریندارکردن لەسەر ئاستی ڕەگەزیی و لێڵکردن و ئالۆزکردنی بابەتەکان و لێکترازانی کۆمەڵایەتی و خێزانیی زیاتر و خێراتر ببێت، وەک ئەوەی زۆر جار دەیبنین و دەیبیستین کە هەڵەتێگەیشتن و کەمی هۆشیاریی و مەعریفەی زانستی دەبێتە هۆی کارەسات لەنێو کۆمەڵگەی ئێمە کە تازە خەریکە بەرەو کرانەوە و گۆڕانێکی بنەڕەتیی و ڕادیکاڵ هەنگاو دەنێت.
دكتۆره نیشتمان له‌رووی پرسی یه‌کسانی له‌ناو دامه‌زراوه تایبه‌تی و گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌مان ده‌ڵێت: تا ئێستا له‌ڕوی توێژینەوە و بەدواداچوونی زانستییه‌و تێگەیشتن لە پرسی یەکسانی له کوردستان نه‌بۆته پرسێکی گرنگ و گشتگیر نه له‌سه‌ر ئاستی تاک و نه له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و ته‌نانه‌ت دادوه‌ریش، یەکێک لە هەڵە باوەکان لەنێو کۆمەڵگە ی کوردیی ئەوەیە پێدانی هه‌موو مافێک به کوڕان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی له کچه‌کان، هه‌ر له ئازادیی ده‌ربڕین و چوونه ده‌ره‌وه، تا شوێنی کار، ئه‌مه وا له کچان ده‌کات بڕوایه‌کی له‌رزۆکیان به تواناکانی خۆیان هه‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هێڵه سوورانه‌ش، که سیسته‌م بۆیان ده‌کێشێ له به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداریکردن و سه‌رکردایه‌تیکردن و سه‌فه‌رکردن دووریان ده‌خاته‌وه و ده‌رفه‌تی بڕیاردانیان پێ نادات، ته‌نانه‌ت بوار نادرێ به ژنی سه‌رکرده‌ش به‌شداری له دانوستانه‌کانی ئاشته‌وایی و بڕیاره گرنگه‌کاندا بکات.
هه‌روه‌ها دكتۆره نیشتمان پێیوایه كه پرۆسه‌ی دروستکردنی گۆرانکاری به‌گشتی و گۆڕینی هزری مرۆیی پرۆسه‌یه‌کی دوور مه‌ودایه و پێویستی به زه‌مه‌ن و قوربانیدان هه‌یه چونکە پرۆسه‌یه‌کی قورس و پڕ ئاسته‌نگ و قوربانیدانه و پێویستی به کات هه‌یه هه‌تا ده‌ره‌نجامی هه‌وڵ و کاره‌کان به ته‌واوی ده‌ربکه‌وێت. تێکۆشان بۆ یەکسانی پڕۆسەیەکی بەردەوامە وەژنان وکچانی تێگەیشتوو لە بابەتی جێندەرناسیی خەبات بۆ ئەوە ناکەن کە لە شێوە و بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت هاوشێوە یان وێنەیەکی کۆپیکراوی پیاوان بن، چونکە ئەم جۆرە لە ڕەفتارکردن ژنان دەکات بە (پیاوی پلە دوو)، ئەمەش پێچەوانەی کۆی یاسا و ڕیسا سروشتییەکانە کە خودای گەورە بەگەردوونی بەخشیون. ژنان پێویستە شوناسی فرە ڕەهەندی خۆیان بپارێزن، بەڵام لە ڕووی بەهای کۆمەڵایەتی و مرۆیی دەبێت هاوشێوەی پیاو تەماشا بکرێن دوور لە هەوڵدان بۆ بەکاڵاکردن یان تواندنەوەی هەست و شوناسی مێینەبوون لەپەنای یەکسانی جێندەریی، چونکە ئەم جۆرە تێگەیشتنە هیچ نییە جگە لە سڕینەوە و پێشێلکردنی کەسایەتی وکەڕامەتی ژنان نەوەک خزمەتکردن بە پرسی ئافرەت و کەسایەتی ژنان.
لێرەدا، ئەوەی جێگەی گرنگی و بایەخە بریتییە لە خەباتکردن بۆ ڕەخساندنی هاودەرفەتی و یەکسانی لەپێدانی ڕۆڵ بە ژنان کە هاوتای پیاوان بن لە پێدانی دەرفەت لە فەزای گشتی و دەستنیشانکردنی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی و خاوەندارێتی هاوبەش لەسەر بنەمای هەماهەنگی و ڕاوێژ لە چوارچێوەی خێزان و کۆمەڵگە، چونکە پێمان وایە کە بەم جۆرە پێکەوە بە یەکسانی دەتوانین ئاڕاستەی ڕەوڕەوەی ژیان بکەین بە شێوەیەک تەندروست و دوور لە بریندارکردنی هەست و کەسایەتی یەکتری، لەبەر ئەوەی بەبێ پێڕەوکردنی ئەم بنەمایە گەردوونییە ژیان هارمۆنیای خۆی لە دەستدەدات و تەرازووەکەی بوون لاسەنگ دەبێت. دواجار، بەبێ لەبەرچاوگرتنی گرنگیی و ڕۆڵی ژنان و کچانی خۆمان، کۆمەڵگە بێبەش دەبێت لە توانا و وزە بەگەڕخستنی عەقلڕ و تێگەیشتنی پێکهێنەرێکی سەرەکیی ژیان و کێشەکانیش بەرە بەرە زیاتر دەبن و ژیان ئاڵۆزتر دەبێت و ئۆقرەیی و بەختەوەریی تاک و کۆمەلڕ دەپووکێنەوە، بۆیە یەکسانی لە مرۆڤبوون و پێدانی دەرفەت لە فەزای گشتی پێویستییەکی هەنووکەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتیی و ڕیشەیی لەم بوارەدا.
سه‌باره‌ت به‌هه‌بوونی بزوتنه‌وه‌ی فیمینیستی له كوردستان، دكتۆره نیشتمان بۆچونی وایه كه لە کوردستان بزوتنەوەی فیمینیستی هەیە ئەگەرچی رێکخراو و یەکگرتوو نەبیت، بەڵام داواکاری بۆ ماف و یەکسانی جێندەری هەیە. وەک شەپۆڵ ناکرێیت بڵێین وەک رۆژئاوا فێمینیستی جۆراوجۆر هەیە و بەڵکو بەپیی دۆخە کلتوری و کۆمەڵاتیەکە جۆرەکانیش دەگۆردرێت، بۆ نموونە فێمینیستی لیبراڵ، ئیسلام، رۆشنگەر.. هەیە بەڵام ئەوە نیە بڵێین دەستەیه‌كی رێکخستوو سەبارەت بەم جۆرانە هەبێت کە خاوەنی کۆمەڵێك لایەنگری دیار‌و چالاک بن. تا رادەیەک دەتوانین بڵێین درێژه‌پێده‌ری هزری فیمینیستی خۆرئاوان بەڵام تا رادەیەکیش هەڵقوڵاوی کلتورەکەن.
هه‌روه‌ها دكتۆره نیشتمان تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافرەتان لە زۆربەی کۆمەڵگەکاندا بە دەست سەرجەم ئەو جیاکارییانەوە دەناڵێن کە دەرهەقیان ئەنجام دەدرێت وە ئەم جیاکارییە لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر ئەگۆرێت وە دەرئەنجامی جیاکاریکردنەکە توندوتیژی بەرهەم دێنێت، هەروەک ئافرەتان بێبەشدەکات لە مومارەسەکردنی مافەکانیان. هەربۆیە لەسەر ئافرەتان پێویستە کار لە سەر کۆمەڵێک فاکتەر بکەن وەک فاکتەری: رۆشنبیریی، پەروەردەیی، دابونەریت، ئابووریی وە هەروەها تەشریعەتەکان کە زۆربەی کات یارمەتیدەرن بۆ پیادەکردنی توندوتیژی و جیاکاری دژ بە ئافرەتان. وە زۆر گرنگە ئافرەتان گشت تواناکانیان بخەنە گەر یارماتیدەرو پشتگیری یەکتری بکەن و لە سەر ئاستە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئابوور ی و یاساییەکاندا بە شێوەیەکی تەواوکەر کار بکەن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو جیاکاریەدا.
ده‌رباره‌ی بوونی میكانیزمێكی گونجاو بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی ره‌گه‌زی و چه‌سپاندنی یه‌کسانی له‌ناو خێزان و کۆمه‌ڵگه به‌گشتی، دكتۆره نیشتمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه کارکردن بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی ره‌گه‌زی و چه‌سپاندنی یه‌کسانی له‌ناو خێزان و کۆمه‌ڵگه به‌گشتی به‌پێی کو‌لتوور و کۆمه‌ڵگه و کات ده‌گۆڕێ، جارێ له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له‌سه‌ره‌تایه، بۆیه ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌و تێڕوانینه نه‌رێنییه‌ی بووه به کو‌لتوور بگۆڕدرێن، ئه‌وه‌ش پلانی گه‌وره و میکانیزمی جێبه‌جێکردنی داڕێژراوی ده‌وێت، به ڕێگه‌ی چاکسازی و پێداچوونه‌وه به سیسته‌می په‌روه‌رده له بابه‌ته‌کانی خوێندن، به هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له ڕێگای راگه‌یاندن و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه، به یاسا له په‌رله‌مانه‌وه، به‌شداریکردنی ئافره‌ت له حکوومه‌ت، ئه‌مه‌ش کاری بوێرانه و جدیی ده‌وێت، ئه‌مه جگه له هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه به‌شداربوونی ئافره‌ت فراوانتر ده‌که‌ن، تا ده‌بێته هۆی سه‌ربه‌خۆبوونیان له رووی ئابوورییه‌وه، لێره‌وه ئافره‌تیش ده‌بێته خاوه‌نی خودی خۆی و ئه‌توانێ بڕیار و رای خۆی هه‌بێ، له هه‌مان کاتدا هاوکاریی پیاو ده‌کات له‌ناو خێزاندا.