هۆتێلەکە ترەمب بە ٣٧٥ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

کێوان ئەمیر کۆیی

کارگێڕی گروپی هۆتێلەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رێککەوتوون لەگەڵ گروپی سی جی ئای میرچانت بۆ فرۆشتنی یەکێک لە هۆتێلەکانی ترەمپ. ئەم هۆتێلە دەکەوێتە شەقامی پنسلڤانیا ئەڤینیۆی نزیک لە کۆشکی سپی لە واشنتونی پایتەخت و نرخەکەشی بە (٣٧٥) ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە. رۆژنامەی وول ستریت جۆرناڵ لەسەر زاری کڕیارانی هۆتێلەکە رایگەیاند دوای کڕینی بە نیازن ناوی ترەمپ لابەر و لەگەڵ کۆمپانیای هیلتۆن رێککەوتوون بۆ دۆزینەوەی ناوێکی نوێ و دانان دەستەیەکی کارگێڕیی نوێ بۆ هۆتێلەکە. هۆتێلەکە لە بنەڕەتدا موڵکی حکومەتی فیدراڵییە و بە گرێبەست بە کرێ دەدرێ دوای ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ نوێ کرایەوە. لەلایەن خۆیەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون لەسەر کرێی هۆتێلەکە، چونکە لە دوای کردنەوەی لە ساڵی 2016 بڕی (٧٠) ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە ئەمەش گروپی ترەمپی ناچار کرد لە ساڵی رابردوو بە بڕی (٢٤) ملیۆن تەمویلی بکات بۆ بەردەوام بوون. سەرچاوە: رۆژنامەی النهاری لوبنانی

ھەواڵی زیاتر