کشتوکاڵی ستوونی

و – محمد لادێ – هه‌‌ولێر

چاوەروان دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی تا ساڵی ٢٠٢٥ بگاتە ٩ ملیارد کەس، دابینکردنی خواردن کارێکی سەخت دەبێ بەھۆی بەرەوپێشچوونی پیشەسازی و داگیرکردنی زەوییەکان بە کارگە و بیناکان. زانایان رایانگەیاندووە کە لە ٤٠ ساڵی رابردوو زەوی سێچارەگی زەوی کشتوکاڵی خۆی لەدەستداوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بیرۆکەی چاندنی ستوونی لە ئارادایە، لە چەندان شوێنیش پەیرەو کراوە.

چاندنی ستوونی چیە؟
بریتییە لە چاندنی رووەک بەشێوەی ستوونی لە بڕی شێوە تەقلیدیەکە کە بە ئاسۆیی لەسەر زەوی دەچێندرێ. بەمەش جووتیاران توانای چاندن و بەرھەمھێنانی کشتوکاڵی زیاتریان دەبێت لەسەر ھەمان رووبەر.
بەڵام ئەم جۆرە چاندنە پێویستی بە رووناکی و شێداری دەستکرد و شوێنی داخراو ھەیە، ئەگەر بێت و زۆر دەقیق نەبیت لە چاندن و باڵانس راگرتنی کەش و ھەوای دەورووبەری کشتوکاڵەکە دەکرێ ھەمووی لەناو بچێ.

ھەواڵی زیاتر