پرۆژەیەكی كوردی دەچێتە وڵاتی ژاپۆن

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

ترەیلەری فیلمی سینەمایی “چوار دیوار” لە دەرهێنانی “بەهمەنی قوبادی” و لە بەرهەمهێنانی “ڕاجێر واتێرز” هاوكات لەگەڵ نمایشی لە بەشی “پێشبڕكێی سەرەكی” سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تۆكیۆ” لە وڵاتی ژاپۆن بڵاوكرایەوە.

پرۆژەی فیلمی سینەمایی “چوار دیوار” The Four Walls لە دەرهێنانی سینەماكاری ناوداری كورد “بەهمەنی قوبادی” و لە بەرهەمهێنانی “ڕاجێر واتێرز” Roger Waters میوزیكزانی بەناوبانگی جیهان، هەڵبەستوان، گۆرانیبێژ و ژەنیاری بەتوانای بەریتانی و دامەزرێنەری گرووپی میوزیكی هەرمانی “پینك فلۆید” Pink Floyd بەرهەمی وڵاتی بەریتانیا و بە ڕۆل بینینی “ئەمیر ئاقایی” و چەندین ئەكتەری دیكە لە یەكەمین نمایشی جیهانی خۆیدا ڕۆژی سێشەممە لە بەشی “پێشبڕكێی سەرەكی” سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تۆكیۆ” Tokyo لە وڵاتی ژاپۆن چووە سەر پەردەی سینەما و ترەیلەری ئەم بەرهەمە هاوكات لەگەڵ نمایشەكەی لەم ڕووداوە گرینگە سینەماییەدا بڵاوكرایەوە.
سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تۆكیۆ” بە سەرۆكایەتی “هیرۆیاسۆ ئاندۆ” Hiroyasu Ando لە لایەن ڕێكخراوەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سینەمای ژاپۆن، بە سەرۆكایەتی لێژنەی دادوەرانی “ئیزابێل هۆپێر” Isabelle Huppert ئەكتەری ناوداری فەڕەنسی و بە نمایشی زیاتر لە 100 بەرهەم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەرێوەدەچێت.

ھەواڵی زیاتر