پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 7, 2024

وێنەی باوك و منداڵێكی كەمئەندام پلەی یەكەمین بەدەست دەهێنێت

وێنەی باوك و منداڵێكی كەمئەندام لە ڤێستڤاڵی سینای فۆتۆی نێودەوڵەتی پلەی یەكەمینی بەدەستهێنا،

وێنەكە لە لایەن فۆتۆگرافێكی جیهانی بەناوی “موحەمەد ئەسلان” لە پارێزگای رەیحانیەی گیراوە،
باوك و كۆڕەكە خاوەن پێداویستی تایبەتن خەڵكی سوریان لە ئێستادا ئاوارەن، هۆكاری كەم ئەندامبوونیشیان بەهۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بوو لە لایەن رژێمی سوریاوە كە لە شاری حەلەب ئەنجامی دا .
ڤێستڤاڵی سینای نێودەڵەتی ڤێستڤاڵێكی كراوەیە بۆ هەموو فۆتۆگرافەكانی جیهان، هەمووساڵێك لە مانگی ئۆكتۆبەر لە وڵاتی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت.