ڕه‌خنه‌گرتن له‌ كۆمەڵگە و بیناكردنه‌وه

دانا لەتیف

شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی هاوچه‌رخ په‌یوه‌ستبووه‌ به‌و به‌شدارییانه‌ی كۆمه‌ڵناسیی به‌ریتانیی جۆن ڕێكس كه‌ له‌ كۆتایی شه‌سته‌كان ده‌ركه‌وت تاكو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هه‌‌ر به‌رده‌وامه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی تیۆری سۆسیۆلۆژی و میتۆده‌كانی توێژینەوە به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌ویش به‌ سیمایه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ كه‌ له‌م چه‌ند ده‌یه‌ له‌ به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ركه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ تیۆری ڕه‌خنه‌یی هاوچه‌رخ ته‌نیا به‌ به‌شدارییه‌كانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت قه‌تیس نابێت كه‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌م به‌شداریینه‌ له‌ ڕێگه‌ی دوایین پێشه‌نگه‌ هه‌‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كان كه‌ هابرماسه‌ به‌رده‌وامه‌، ببه‌هه‌رحاڵ قوتابخانه‌ی ڕه‌خنه‌یی هاوچه‌رخی به‌ریتانیی كه‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ به‌راییه‌كه‌ی بۆ میڵز ده‌گه‌رێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتریس باسمان لێكرد یارمه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵناسه‌ به‌ریتانییه‌كان داوه‌ وه‌ك ڕێكس و تۆم بۆتۆمۆر، ئه‌م دوو بیرمه‌نده‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری كتێبه‌كه‌ی میڵز دابوونه‌ به‌ناوی خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسانه‌ كه‌ وه‌ك چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی كرۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی و سه‌رمایه‌داری ته‌ماشا ده‌كرێت.

ره‌گ و ڕیشه‌یی شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی بۆ نووسینه‌كانی جۆن ڕێكس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌ویش به‌ بایه‌خپێدانی به‌رایی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئاژه‌مان پێكرد، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت ئه‌ركی ئه‌و زانسته‌ گه‌ڵاڵه‌ ده‌بێ له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاڤه‌كردنی ڕه‌فتار به‌شێوه‌یه‌كی واقعی ئه‌ویش به‌دوور له‌ ئاراسته‌ی سیاسیی، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌مه‌ش وای لێكرد ڕه‌خنه‌ له‌ ڕێگاچه‌ره‌ ئه‌زموونییه‌كان بگرێت به‌تایه‌به‌ت له‌و جۆره‌ی توێژینەوە كه‌ پشت به‌ ئامار ده‌به‌ستێت واته‌ ئه‌و تویژینه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ ڕێگه‌ی ئامار و چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو له‌ ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی تێبگه‌ین .

هه‌‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ گوێره‌ی توانا بۆچوونه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كان ئه‌و كۆمه‌ڵناسانه‌ بخه‌ینه‌ڕوو به‌تایبه‌ت تیۆر و تێگه‌یشتنه‌كانی جۆن ڕێكس، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو پوخته‌كردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كانی كه‌ ده‌كرێ به‌م چه‌شنه‌ دایبڕێژین و پوختی بكه‌ینه‌وه‌: ره‌خنه‌گرتن له‌ كۆمه‌ڵناسی هاوچه‌رخ بایه‌خپێدانه‌كانی ڕێكس بۆ تیۆری كۆمه‌ڵناسی ده‌كرێ له‌ به‌رهه‌‌مه‌ به‌راییه‌كانی ئه‌ودا بیدۆزینه‌وه‌ و په‌ییان پێ به‌رین، به‌تایبه‌ت له‌ دوو كتێبی سه‌ره‌كییدا ئه‌وانیش (گیروگرفته‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تیۆری كۆمه‌ڵناسی) له‌ ساڵی 1961 بڵاوكرایه‌وه‌ و (دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسی) كه‌ له‌ ساڵی 1970 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌وێدا ڕێكس هه‌‌وڵیدا كۆشش بكات بۆ ڕه‌خنه‌گرتنێكی ڕادیكاڵانه‌ ئه‌ویش له‌ پێناو دووباره‌ دراسه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی تیۆری كۆمه‌ڵناسی به‌و پێودانگه‌ی شه‌پۆلێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ كۆمه‌ڵناسییدا، هه‌‌روه‌كو كه‌ خه‌یاڵی ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ بایه‌خی تیۆر په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆی بایه‌خه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و زانسته‌ ئه‌ویش هه‌‌م له‌ باری تیۆریی و هه‌‌م له‌باری میتۆدیی. ڕێكس به‌ پێداگرییه‌وه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌‌موو تیۆره‌ كۆمه‌ڵناسییه‌كان كه‌ تا ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ركه‌وتبوون بۆیه‌ هه‌‌وڵیدا نمایشی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌دیله‌ تیۆرییه‌كان بكات كه‌ سیمایه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌یان هه‌‌بوو له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی گۆشه‌نیگایه‌كی هاوچه‌رخ بۆ گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵناساه‌كان ده‌بێ بایه‌خی پێ بده‌ن جا چ هه‌‌م له‌رووی تیۆری و هه‌‌م له‌ ڕووی میتۆدی و ئه‌زموونی. له‌ هه‌‌مان كاتدا ڕێكس هه‌‌وڵیدا له‌ ڕه‌خنه‌گرتنه‌ له‌ كۆمه‌ڵناسیی تایبه‌تی و كۆمه‌ڵناسیی گشتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ركه‌ وه‌زیفییه‌كان دیاری بكات كه‌ ناوی لێنا تاسكی كۆمه‌ڵناسی وه‌ك ئاماژه‌دان به‌ دوو كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی كه‌ ئه‌وانیش بریتیین له‌: 1. پێویستیی به‌ گه‌یشتن به‌ كۆمه‌ڵه‌ نموونه‌یه‌ك یان نموونه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ شیكردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ نه‌سه‌قی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ كۆمه‌ڵناسی هه‌‌موو تواناكانی له‌ شیكردنه‌وه‌ی به‌كاردێنێت 2. پێویسته‌ ئه‌م نموونه‌یه‌ په‌نا ببات بۆ ڕاڤه‌كردنی ڕه‌فتاری مرۆیی ئه‌ویش له‌ میانه‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له‌ كۆمەڵگە ده‌یگێڕێت.
شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی بۆ كۆمەڵگەی مۆدێرن
ره‌گ و ڕیشه‌یی شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی بۆ نووسینه‌كانی جۆن ڕێكس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌ویش به‌ بایه‌خپێدانی به‌رایی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئاژه‌مان پێكرد، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت ئه‌ركی ئه‌و زانسته‌ گه‌ڵاڵه‌ ده‌بێ له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاڤه‌كردنی ڕه‌فتار به‌شێوه‌یه‌كی واقعی ئه‌ویش به‌دوور له‌ ئاراسته‌ی سیاسیی، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌مه‌ش وای لێكرد ڕه‌خنه‌ له‌ ڕێگاچه‌ره‌ ئه‌زموونییه‌كان بگرێت به‌تایه‌به‌ت له‌و جۆره‌ی توێژینەوە كه‌ پشت به‌ ئامار ده‌به‌ستێت واته‌ ئه‌و تویژینه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ ڕێگه‌ی ئامار و چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو له‌ ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی تێبگه‌ین ئه‌ویش بێ زانینی هۆكاره‌ ڕاسته‌قینه‌كان كه‌ په‌یوه‌ستن به‌م ڕه‌فتاره‌وه‌، بۆیه‌ ڕێكس وای وێنا ده‌كرد كه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ توێژینەوە ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گرفتی كۆمه‌ڵناسی ده‌خاته‌ ڕوو هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌كات له‌ ئاڵۆزتركردنی قه‌یرانی كۆمه‌ڵناسی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌‌ر بۆیه‌ ڕێكس پێداگری كرد له‌سه‌ر پێداویستی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ له‌ توێژینەوە و پێیوابوو ناكرێ ئێمه‌ وه‌ها سه‌یری بكه‌ین كه‌ به‌شێكه‌ له‌ شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسانه‌، له‌به‌رئه‌مه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵناسی جه‌خت له‌سه‌ر ئاستی تیۆری و توێژینەوەی ئه‌زموونی بكاته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ خستنه‌ڕووی شێواز و نه‌زمێك بۆ بیركردنه‌وه‌ی زانستی كه‌ بایه‌خ بدات به‌ هه‌‌موو فاكته‌ره‌كانی پشت هه‌‌ر ڕه‌فتارێكی مرۆیی.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، جۆن رێكس پێیوایه‌ پێویسته‌ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵناسه‌كان له‌ ره‌گه‌ز و توخمه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كرده‌ی شۆڕشگێڕی بكۆڵێته‌وه‌ كه‌ له‌ نێو هه‌‌موو بونیاده‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا بوونی هه‌یه‌ و به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی ململانێی چینایه‌تییه‌ له‌ جیهانی یه‌كه‌م و ململانێیه‌ دژی بیرۆكراتیه‌ت له‌ جیهانی دووه‌م و دواجار ململانێیه‌ له‌ دژی هه‌‌ژاری و نه‌داری له‌ جیهانی سێیه‌م، له‌ راستیدا رێكس له‌ رێگه‌ی ئه‌م پۆلینه‌بندییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌ركی كۆمه‌لناسی هه‌‌بوونی سیمایه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌یه‌ بۆ ئه‌م سێ جیهانه‌، كه‌ جیهانی یه‌كه‌م ئاماژه‌یه‌ بۆ كۆمەڵگەی سه‌رمایه‌داری و جیهانی دووه‌م ئاماژه‌یه‌ بۆ كۆمەڵگەی كۆمۆنیستی و جیهانی سێیه‌میش ئاماژه‌یه‌ بۆ جیهانی دواكه‌وتوو یان كۆڵۆنیاڵكراو، هه‌روه‌ها جۆن رێكس هه‌‌موو هه‌‌وڵێكیدا تاكو ئه‌وه‌ روون بكاته‌وه‌ كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵناسیی ره‌خنه‌یی له‌م سێ جیهانه‌دا ئه‌ركی خۆی ده‌ستپێده‌كات و له‌م سێ جیهانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ پێناو رزگاربوونیان له‌ ئایدۆلۆژیا، چونكه‌ تاكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رووبه‌رووی قه‌یرانی قه‌به‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ جیهانی یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها رێكس تێبینی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ ئه‌م كۆمەڵگە و بونیاده‌كانیشی گرفته‌كان تا دێ قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كان به‌ به‌رده‌وامی پێیه‌وه‌ بناڵێنن، چونكه‌ ئه‌م كۆمەڵگەیانه‌ به‌ دوو تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كیی ده‌ناسرێنه‌وه‌ كه‌ بریتیین له‌ یه‌كه‌م: كۆمپانیا فره‌ ره‌گه‌زه‌كان و دووه‌م؛ پێكهاته‌ی چینایه‌تی. ئه‌م دوو ه‌ۆكار و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئه‌و جیهانه‌ كیشه‌ و قه‌یرانه‌كان هه‌‌ر قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه‌ وێڕای قوڵتركردن و دیاركردنی جیاوازی چینایه‌تی، له‌ ئه‌نجامدا چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاح و فره‌ ره‌گه‌زانه‌ كۆمه‌ڵێ گرفت به‌ دوای خۆیاندا دهه‌‌ێنن:
1.ئاراسته‌كردنی پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌داری ـه‌ویش له‌ پێناو زۆرتركردنی بڕی قازانج.
2.پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌داری پشت به‌ میكانزمه‌كانی قۆرغكردنی بازاڕ ده‌به‌ستێت.
3.كۆمه‌ڵێ ده‌رهاویشه‌ی وه‌ك پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆشگوزه‌رانی له‌رووی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و هتد به‌ نرخێكی به‌رز.
4.گرفتی كرده‌نی دروستكردنی بڕیاری سیاسیی و هه‌‌وڵدان بۆ پاراستنی سیته‌می سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان؛
بۆیه‌ دواجار ئه‌م سیمیا و ئه‌دگارانه‌ شتێك ده‌خولقێنێت پێی ده‌وترێت كۆمەڵگەی پاش سه‌رمایه‌داری كه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌ كۆمەڵگەی سه‌رمایه‌داری.
دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندی دووه‌می كۆمەڵگەی سه‌رمایه‌داری بریتییه‌ له‌ به‌رخۆری، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌ له‌ نوسینه‌ سه‌ره‌تاییه‌ ره‌خنه‌ییه‌كانی رێكس ده‌ركه‌وتووه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ تاكی سه‌رمایه‌داری ناتوانێ قبوڵی به‌ها سه‌رمایه‌دارییه‌كان بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ خودی ئه‌و سیته‌مه‌ په‌نا ده‌بات بۆ جۆرێك له‌ هه‌‌نده‌سه‌ی هه‌‌مه‌چه‌شن بۆ به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌ل و زۆربوونی به‌رخۆری كه‌ تاك ملكه‌چ ده‌گات بۆ ئامانجه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ نموونه‌ رۆڵی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ سه‌رمایه‌دارییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ تاك له‌ كۆمەڵگەی سه‌رمایه‌داری وه‌ك كه‌سێكی نامۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆیه‌ رێكس هه‌‌وڵیدا به‌ره‌نجامی ئه‌و گرفتانه‌ روون بكاته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌و كۆمەڵگەیانه‌، به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌:
1.گرفتی ده‌ره‌اتوو له‌ ئه‌نجامی كۆنترۆڵی جه‌نگ و په‌یوه‌ندییه‌ بیرۆكراتیه‌كان كه‌ پشت به‌ نه‌خشه‌ی سه‌نتراڵی ده‌به‌ستێت و رۆڵێكی باڵای هه‌یه‌ له‌ به‌دیه‌ێنانی ئامانجه‌ گشتییه‌كان.
2.كێشه‌ی په‌یوه‌ندی حزب به‌ رێكخستنه‌كانی تره‌وه‌ كه‌ له‌وێدا هه‌‌وڵده‌دات بۆ سازادانی رێكخراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمەڵگەی مه‌ده‌نی و ده‌زگا خێرخوازییه‌كان….هتد.