ڕووباری ماس و پێکبەستنەوەی سنووری سێ وڵات

عەبدولقەهار هەولێری – هۆڵەندا

رووباری میۆز کە هۆڵەندیەکان پێی دەڵێن ماس (Maas) و خەڵکی فەرەنسا پێی دەڵێن مووز (Meuse)، سەروچاوەکەی لە فەرەنساوە هەڵدەقوڵێ و بە سنووری نێوان هۆڵەندا و بەلجیکایشدا تێپەڕ دەبێت و پاشان دەڕژێتە دەریای باکوورەوە؛ رووبارەکە ٩٢٥ کیلۆمەتر درێژە و، لە رەوتی خۆیدا، ٣٥هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە، تەڕ و پاراو دەکات.

ڕووباری ماس لە سنووری بەلجیکا و هۆڵەندادا دەروازەیەکی گرنگی بازرگانیە و سێ وڵات پێک دەبەستێتەوە؛ فەرەنسا و هۆڵەندا و بەلجیکا.
ئەو ڕووبارە بە گرنگترین ڕووبارە لە باکووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا؛ وەکو گوتمان لە پۆلی‌ئون‌باسینی (Pouilly-en-Bassigny) لە فەرەنساوە سەرچاوە دەگرێت.

ھەواڵی زیاتر