لە هێلینەوە

نەسرین حەسەن

  • بە پێی راپۆرتێك كە لە “رێكخراوی نادر و دەریاوانی” بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە دەكات كە لە جیهاندا زیاتر لە” یەك میلیۆن و شەش سەدو وپەنجا هەزار” دەریاوان هەیە كە پشكی ئافرەتان لەو ژمارەیە تەنیا 2%، هەر بە پێی ئەو راپۆرتە وێرای ئەوەی حەزێكی زۆر لای ئافرەتان هەیە كە لەو بەشە بخوێنن و ببن بە دەریاوان، بەڵام تاكو ئێستا بە هۆی هەندێك كولتوورەوە رێگری لەوە دەكرێت كە ئافرەتان ئەو بەشە هەڵبژێرن. -ئه‌حمه‌د جابر له‌علی وەزیری بەرگری كوەیت رایگەیاند كە لە هەوڵی وەرگرتنی بڕیارێكدان كە ئافرەتان لەمەودوا بتوانن لە ریزەكانی سوپادا خزمەت بكەن، هەر بە پێی بڕیارەكە ئافرەتان وەكو پیاوان بۆ بەرگریكردن لە خاك و نیشتیمان دەتوانن وەك ئەفسەر و پلەدار خزمەت بكەن و، تەنانەت لە بوارەكانی تری خزمەتگوزاری وەك پزیشكی لە ناو سوپادا دەتوانن بەشدار بن، ئامانج لەو بڕیارە سوودوەرگرتنە لە توانای ئافرەتان لە خزمەت گەیاندن بە سوپای كوەیت.
  • براوەی خەڵاتەكانی نۆبڵی ئەمسال هەمووی پیاو بوون و تەنیا یەك ئافرەت بە نێوی “ماریا رسا” رۆژنامەنووس و لێكۆڵەری فیلیپینی- ئەمەریكی توانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەربگرێت كە ئەویش بە هاوبەشی لەگەڵ ” دیمیترۆڤ ” رۆژنامەنوسی روسی بوو، هەر بەو بۆنەوە ئەكادیمیای نۆبڵ رووبەرووی رەخنەی زۆر بوویەوە، سكرتێری گشتی ئەكادیمیای نۆبڵ لە وەڵامی رەخنەكان وتی: ئەو رەوشەی كە ئافرەتان نەیانتوانی خەڵات وەربگرن جێگەی نیگەرانییە،بەڵام دابەشكردنی خەڵاتەكان هیچ پەیوەندییەكی بە جیاوازی رەگەزی و نەتەوه یی نییە، بەڵكو تەنیا ئەو كەسانە خەڵات وەردەگرن كە شایستە بن و هەوڵ دەدەین بۆ ساڵی داهاتوو ئافرەتی زیاتر بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكان كاندید بكەین.
  • توێژەرانی پزیشكی لە زانكۆنی “هایدلبرگ” لە باشووری ئەڵمانیا شێوازێكی نوێیان لە رێگەی تێستی خوێن داهێناوە، كە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك پێشوەختە دەستنیشان دەكات، ئەو داهێنانە نوێیە كە بە “هایسكرین” ناسراوە دەتوانێ‌ نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بەر لەوەی بە مه‌مۆگرافی ئەنجامبدرێت، دەستنیشان بكات. ئەمەش پێشكەوتنێكی نوێی زانستییە بۆدۆزینەوەی ئەو نەخۆشییە، بە پێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە 600 هەزار ئافرەت بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك گیانلە دەست دەدەن، كە توێژەران پێیانوایە دەستنیشانكردنی پێشوەختە دەتوانێ‌ رێژەی مردن بەو نەخۆشییە بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزێنێت.