كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لێكترازاو

باسگەلێكی زۆر لە ماوەی دوو سەدە لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئەم ڕووداوە بە شێوەیەكی دیاریكراو داواكراو بووە یان نەخێر، خراوەتە ڕوو، بەڵام لێرەدا مەبەستم نییە جەخت لەسەر ئەم خاڵە بكەمەوە، بەڵام ئەخوازم ڕوووناكی بخەمە سەر ئەوەی كە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە بۆ ژیان و مانای مرۆڤ هاتۆتە پێش.

تاكەكان زۆرجار لە شوێنگەیەك نیشتەجێبوون، و ڕۆڵ و پێگەیەكیان هەبووە كە شایستەیان بوو، لادان لێیان زۆرجار شایەنی وێناكردن نەبوو. ئازادی مۆدێرن لە بێبەهابوونی سیستمێكی وەهاوە بەرهەم هات. بەڵام بە تەواوی ئەگەر چی سیستمێكی ئاوا سنوردارمان دەكەن، بەڵام مانا و شێوە و ناوەرۆك بە جیهان و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان دەبەخشن

مەبەستمە لە بارەی بەشێ لە گرفتەكانی مۆدێرنیتە بدوێم. مەبەستم ئەو تایبەتمەندییانە كە لە كلتوور و كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچەرخمان، كە خەڵك وەك ڕووخانێ یان داتەپینێ ئەزموونی دەكەن، یان تەنانەت گروپێكیش وەك «پێشكەوتنە» شارستانیەتەكانمان لەبەرچاوی دەگرن. هەندێ كەس وا گومان دەكەن كە داتەپینێكی وەها پڕ بایەخە، بە درێژایی ساڵان یان ئەم دەیانەی دوایی، ڕوویداوە (بۆ نموونە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، یان لە دەیەی پەنجا) بەڵام هەندێ كات وا دێتە بەرچاو كە ئەم ڕووخانە لە قۆناغێكی مێژوویی زۆر دورودرێژتر دەستی پێ كردوە، تەواوی قۆناغی مۆدێرن، لە چاخی نۆزدە. ئەگەر چی دووبارەش ئەم پێوەرە زەمەنییە بە شێوەگەلێكی هەمەچەشن گۆڕاوە. ئەم دەركەوتانە لە دەوری چەند ناواخنێكی سەرەكی دەخولێنەوە. دەخوازم لێرەدا دەركەوتە سەرەكییەكان بناسێنم، و پاشان بپەرژێمە سەر دەركەوتەی سێیەم كە لەم دوو دەركەوتەوە بەرهەم دێت. ئەم سێ بابەتە بە هیچ شێوەیەك شاردنەوەی تەواوی بابەتەكان نین، وه‌لێ تا ڕادەیەكی زۆر دەرخەری ئەو شتانەیە كە ئێمە تایبەت بە كۆمەڵگەی مۆدێرن دەیخەینە ڕوو.

ئەو نیگەرانییانەی كە دەخوازم لەبارەیانەوە بدوێم زۆر ئاشنان. هیچ كەس پێویستیان بەوە نییە تاوەكو بە بیریان بهێنینەوە، لە تەواوی ڕاگەیاندنەكان بە تایبەت باس دەكرێت، ئەوان تووشی قەیران دەكەن، دژیان دەدوێن و غەمیان لێ دەخۆن. ئەم دەنگ و ڕەنگانە ئەخوازن بەڵگەیەك بهێننەوە تاوەكو لەمە زیاتر بەتایبەت لەبارەیانەوە نەدوێین، بەڵام بە بڕوای من ناوبانگییەكی وەها، پانتایی سەرگەرمی و پشێویەكانمان دەشارێتەوە، گۆڕانێكی وەها ئێمە تووشی سەرسوڕمان دەكەن لەڕاستیدا پەییان پێ نابەین، لەبەرئەوەی پرۆسەی هەمیشەیی ناڕەزاییەكان لەڕاستیدا سیمایەكی هەڵەیان لەبارەوە دەخاتە ڕوو، لەم ڕووەوە ئێمە لە دیزاینی ئەوەی دەتوانین لەگەڵیاندا ئەنجام بدەین و شێوەی ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵیان تووشی هەڵە بووە. ئەم گۆڕانانەی مۆدێرنیتە، هەم ناوێكی ئاشنایە و هەم ئاراستەكەر، و هاوكاری ئەوەی كە هێشتا دەدوێـت، تایبەت بەوان بەهای هەیە كە بەم چەشنەی خوارەوەیە:

تاكگەرایی
یەكەمین سەرچاوەی نیگەرانی، تاكگەراییە. هەڵبەتە تاكگەرایی هەمان ئەو شتەیە كە زۆرێ لە تاكەكان بە باڵاترین دەستكەوتی شارستانیەتی مۆدێرن ناودێری دەكەن. ئێمە لە جیهانێ دەژێین كە تێیدا تاكەكان مافی هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی جۆری ژیانی خۆیان هەیە، مافی دیاریكردنی ئەو ڕێباز و مەرامەیە كە دەخوازن پەیڕەوی لێ بكەن و مافی دیاریكردنی شێوەی ژیانیان بە هەر شێوەیەك كە ئامانجەكانیان نەیانتوانیوە هەڵیبژێرن، هەیە، و ئەم مافە بە هۆی سیستمی مافی خۆمان دەبێتە جێی پارێزگاری واقیعەوە. لە بنەڕەتدا، تاكەكان، ئیدی بۆ ئەو سیستەمە پیرۆزانەی كە باڵاییان پێ نابەخشێ، ناگەڕێنەوە. خەڵكانێكی زۆر كەم هەن كە بخوازن لە دەستكەوتە كەسییەكان دوور بكەونەوە. بێگومان زۆر كەس وا بیر دەكەنەوە كە ئەم دەستكەوتانە هێشتا ناكامڵن، و ئەوەی كە ڕێكخستنە ئابوورییەكان، یان مۆدێلەكانی ژیانی خێزانیی، یان بیروڕای نەریتی تایبەت بە هیراركیەتی ئازادیمان بۆ ئەوەی كە ببینە خۆمان، زۆر سنوردار دەكەن، بەڵام زۆرێ لە ئێمە گومڕاكەرین. ئازادی مۆدێرن بە ئامرازی شكستی ئاسۆ ئاكارییە كۆنەكان بەرهەم هات. خەڵك لە سیستمی نەریتی خوویان بەوەوە گرتبوو تاوەكو خۆیان وەك بەشێ لە سیستمێكی گەورەتر ببینن. لە هەندێ بواردا، ئەمە سیستمێكی گەردوونی بوو، «زنجیرەی گەورەی بوون»، كە تێیدا مرۆڤ لە شوێنگەی واقیعی خۆی بە درێژایی فریشتەكان، بونەوەرگەلێكی مەلەكوتی و بونەوەرگەلێكی زەمینی هاوشانمان نیشان دەدرا. ئەمە سیستمی هیراركیەتی زاڵە بەسەر جیهان، لە كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیش ڕەنگی داوەتەوە. تاكەكان زۆرجار لە شوێنگەیەك نیشتەجێبوون، و ڕۆڵ و پێگەیەكیان هەبووە كە شایستەیان بوو، لادان لێیان زۆرجار شایەنی وێناكردن نەبوو. ئازادی مۆدێرن لە بێبەهابوونی سیستمێكی وەهاوە بەرهەم هات. بەڵام بە تەواوی ئەگەر چی سیستمێكی ئاوا سنوردارمان دەكەن، بەڵام مانا و شێوە و ناوەرۆك بە جیهان و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان دەبەخشن. ئەو شتانەی كە ئێمەیان گەمارۆ داوە كەرەستەی بەرایی بەزەبر یان ئامرازگەلێ بۆ بەرنامەكانمان نەبوون، بەڵكو ئەو مانایەیان هەبوو كە لە شوێنگەكەیانەوە لە زنجیرەی بوون سەرچاوەی دەگرت. سزاكان، باڵندەیەكی هاوشێوەی باڵندەكانی تر نەبوو، بەڵكو فەرمانڕەوای تەواوی ئاژەڵەكان بوو. بەم ڕێگەیە، دۆكتریینەكان، پێوەر و نۆرمە كۆمەڵایەتییەكان، مانایەكی زیاد لە مانای ئامرازی بوو. بێ بەهابوونی ئەم سیستمانە، بە «نامۆبوون» لە جیهان ناودێر كراوە. بەم هۆیەیە، شتەكان بەشێ لە ئاڵۆزی و پشێوی و ئەفسونەكانی خۆمانیان پێكهێناوە.
باسگەلێكی زۆر لە ماوەی دوو سەدە لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئەم ڕووداوە بە شێوەیەكی دیاریكراو داواكراو بووە یان نەخێر، خراوەتە ڕوو، بەڵام لێرەدا مەبەستم نییە جەخت لەسەر ئەم خاڵە بكەمەوە، بەڵام ئەخوازم ڕوووناكی بخەمە سەر ئەوەی كە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە بۆ ژیان و مانای مرۆڤ هاتۆتە پێش.
ئەم نیگەرانییە دووبارە خراوەتە ڕوو كە تاكەكان شتگەلێكی گرنگیان لە هاوشان بە سیستم و هیراركیەتی نەریتی لە دەست داوە. هەندێ كەس وەك لەدەستدانی ڕەهەندی گرنگی ژیان باسیان كردووە. مرۆڤەكان ئیدی پەی بە ئامانجە باڵاكان نابەن. و خۆیان بۆ شتێك فیدا بكەن، كە بۆیان بێمانایە، ئەلێكسیس دو تۆكڤێل بە ئاماژەدان بە «خۆشییە منداڵانە و پێكەنینیاویەكان» كە خەڵك مەیلی گەڕان بە دوای توخمێكی دیموكراتیكدا هەیە. لەم بارەیەوە شتێكی وەهای گوتووە. بە دەڕبرینێكی تر، ئێمە لە لەدەستدانی حەز و مەیلەكانمان تووشی شۆك دەبین. كیرگەگارد «سەردەمی ئەمرۆ»ـی بەو چەشنە پێناس دەكرد و «مەرگی مرۆڤی» نیتشە، لە دوا ئەدگارەكانی ئەم ڕووخانەن، ئەوان هیچ ئایدیاڵ و ئارەزوویەكیان لە ژیاندا نییە و تەنها بە دوای ئارامییەوەن.
ئەم بێ ئامانجییە، پەیوەندی بە كورتبینیشەوە هەیە. مرۆڤە مۆدێرنەكان تێڕوانینێكی فراوانتریان لە دەستداوە، چونكە تەنها لەسەر ژیانی تاكەكەسی خۆیان جێگیربوونە. یەكسانی دیموكراتیك، بە گوتەی تۆكڤێڵ، تاكەكان بەرەو سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان دەبات. بە دەڕبڕینێكی تر، سیمای تاریكی تاكگەرایی خۆسەنتەرە كە ژیان بێ بایەخ و كورتبینانە دەكات، ژیان دووچاری هەژاری مانا دەكاتەوە و تاكەكان لە بایەخدان بە ئەوانیتر یان بە كۆمه‌ڵگه‌ تێدەپەرێنێ.
هۆكاری ئەوەی كە ژیان بێ بەها و كورتبینانە بووە و ئەوەی كە ئەمەش بە پشێوییەكی ناماددی و ئەفسوسەوە پەیوەستە، بۆ شێوەگەلێكی تایبەتی كولتوری هاوچەرخ دەگەڕێتەوە. ئەمەش دیاریكەری یەكەمین ئەو ناواخنەیە كە كارمان لەگەڵیدا هەیە.

ھەواڵی زیاتر