لەخۆتەوە کۆنێکتی وایفای مەبە

کاتێک لە شوێنێکدا دادەنیشیت دەبینیت وایفایەکی کراوەی لێیە یەکسەر خۆت زۆرزان مەکە و کۆنێکت ببیت و وابزانی خاوەنی نێتۆرکەکە هیچ نازانێت.

بەیاد محەمەد، لە لاپەڕە فەڕمیەکەی خۆی لە فەیسبووک مەترسییەکانی کۆنێکتبوون بە وایفای شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەوە کەوا ئەگەر خاوەنی نێتوۆرکەکە کەسێکی شارەزا بێت:
١. دەتوانێت هەموو پەیوەندییەکانت لە HTTPS ـەوە بگۆڕێت بە HTTP و بێ ئەوەی یەک ئاگاداریشت پێ بگات، بەمەش بەنزیکەیی هیچ بەرگرییەکت نامێنێتەوە.
٢. دەتوانێت تەواوی Cookieـەکانی براوسەرەکانت ببات کە لە ماڵپەڕەکانەوە لە کۆمپیوتەرەکەتدا دانراون، ئەگەر لەوانەی کە بۆ هەموو پاسۆرد و لۆگ ئینێک Remember me دەکەیت، ئەوا دواتر بۆ چوونە ناو ئەو وێبسایتانەوە پێویستی بە پاسۆردی تۆ نابێت.
٣. دەتوانێت هەموو پەیوەندییەکانت بخاتە سەر هەر لاپەڕەیەک کە خۆی دەیەوێت و تەنانەت هەموو ئەو وێبسایتانە ببینێت کە سەردانیان دەکەیت.
٤. ئەگەر تۆزێک شارەزا بێت، دەتوانێت وێنە و فایلە تایبەتەکانیشت ببینێت و هەموویان کۆپی بکات.
٥. ئەگەر زیاتر بزانێت، دەتوانێت ئەپلیکەیشنێکی بچووک لە مۆبایلەکەتدا داببەزێنێت کە تۆ وات لێ بکات وابزانیت مۆبایلەکەت ئەپدەیتی بۆ هاتووە، هەر ئەوەندە قبوڵت کرد، ئیتر دەتوانێت بە تەواوی مۆبایلەکەت کۆنترۆڵ بکات، تەنانەت لەو کاتەشدا کە وایەرلێسەکەی ئەو دەسڕیتەوە، بێ ئاگاداریت کامێراش بکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر