سروشتیی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی هه‌مه‌چه‌شن له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام هه‌موو مرۆڤه‌كان هه‌ر له‌و كاته‌ی له‌دایك ده‌بن، له هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریان، ئه‌ویش به‌شێوه‌ی جیاواز.
هه‌ر بۆیه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی زۆر پێی كاریگه‌رن بریتییه له هۆكاره ژینگه‌یی و ده‌و‌روبه‌رییه‌كان، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووستبوونی كه‌سایه‌تیی مرۆڤ داده‌نێن. هه‌رچه‌نده نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت كه له هه‌ر كۆمه‌ڵگه و سیسته‌مه كه‌سایه‌تییه‌كاندا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، چونكه كولتوور و ئه‌و ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی كه تاكه‌كان هه‌یانه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروستبوونی جۆری كه‌سایه‌تیی مرۆڤ داده‌نێن. له هه‌ندێ كولتووردا، تایبه‌تمه‌ندی و سیسته‌مه‌كانی كه‌سایه‌تیی زیاتر ده‌ره‌كییانه‌یه، و له هه‌ندێ كولتووری دیكه ناوه‌كییانه‌یه، هه‌ندێ سیسته‌می كه‌سایه‌تیی به‌گوێره‌ی ئه‌و پیشه‌یه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌تی ده‌گۆڕدرێت، چونكه هه‌ر پیشه‌یه‌ك پێویستی به جۆرێك له ڕۆڵگێڕانه، چونكه ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیی له ڕێگه‌ی ئه‌و دابه‌شكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بینا ده‌كرێت كه له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه. كۆمه‌ڵناسه‌كان پێیانوایه كه‌سایه‌تیی تاكه‌كان كاریگه‌ره به كولتووری كۆمه‌ڵگه و چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ندێ كات كاریگه‌رییه‌كه ده‌كرێ بڵێین دوو لایه‌نه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕانه كولتوورییه‌كان ده‌بێت و ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات.
كلتوور و ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیی كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر شێوه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی به‌رنامه په‌روره‌ده‌ییه‌كانی له كۆی كایه‌كان، چونكه كه‌سانی په‌روه‌رده‌یی كه كایه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كاریگه‌رییه‌كه‌یان وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یانه. نابێ ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو، یه‌كێكه له ئامانجه هه‌ره دیاره‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، بۆیه هه‌موو پرۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له گرتنه‌به‌ری شێوازی بیناكردنی سیسته‌مه كه‌سایه‌تییه‌كان ڕه‌چاوی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆڵی تاكه‌كان ده‌كه‌ن و به‌و ئاراسته‌یه هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ. بكه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی په‌روه‌ده ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له بیناكردنێكی ته‌ندروستانه‌ی كه‌سایه‌تیی و سیسته‌مه‌كانی له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان.
هه‌موو تیۆرێكی كۆمه‌ڵناسی له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێ پرس بداته‌وه، تیۆری ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تییش له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی دوو پرسیاری سه‌ره‌كیی بداته‌وه ئه‌وانیش: چییه‌تی ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟ و هۆكاره كاریگه‌ره‌كان له دروستبوون و بیناكردنی ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تاكه‌كان چین؟ ئه‌و كۆمه‌ڵناسانه‌ی ڕۆڵیی به‌رچاویان هه‌بووه له شیكردنه‌وه و فراوانكردنی تیۆری ڕۆڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و فۆرمه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ده‌ستباڵا له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاكه‌كان ده‌كه‌نه‌وه كه خۆی له خۆیدا پڕە له ئاڵۆزی. ئه‌م فۆرم و مۆدێلانه له‌خۆگری كۆمه‌ڵێ جڤات و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پسپۆری و دابه‌شكردنی كاره. هه‌ر بۆیه ده‌كرێ بڵێین تێگه‌یشتن له ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی به چه‌ند شێوازی گونجاو و له‌به‌رده‌سته، له لایه‌ك لێكچواندنی كۆمه‌ڵگه به سه‌كۆی شانۆ. ئه‌م جۆره لێكچواندنه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكی زۆر بۆ تێگه‌یشتنی ڕۆڵی تاكه‌كان و په‌یوه‌ندییان به بنیاده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌كارهێنراوه. له‌م نێوانه‌دا، ئێرڤینگ گافمەن سه‌ره‌كیترین كۆمه‌ڵناسه له‌م بواره‌دا. ئه‌و تیۆری دراماتۆریكاڵی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵبژاردووه؟ گافمەن پێش قسه‌كردن له‌باره‌ی دۆخ و ڕه‌وشی ڕۆڵ، ئاماژه‌ی به‌و هه‌لومه‌رجه بنیادییه كردووه كه ڕۆڵ تێیدا به‌دیهاتووه. ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی سوودی له‌و چه‌مكانه وه‌رگرتووه كه له شانۆدا به‌كاردێت.
بۆیه ده‌كرێ بڵێین بۆ تێگه‌یشتنی باشتر له‌و توخمانه‌ی كه له تیۆری ڕۆڵ به‌كارده‌هێنرێت، واباشتره ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به شانۆ بچوێنین و تاوتوێی بكه‌ین. له شانۆدا چه‌ند توخم و ئامرازێك هه‌یه: سیناریۆ، ئه‌كته‌ر، سه‌ر سه‌حنه، پشت سه‌حنه، بینه‌ر، نمایشكردن، ده‌رهێنه‌ر، ئاماده‌كار و ….هتد، هه‌ر یه‌ك له‌م تاكانه وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵی خۆیان به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له سینارۆیۆكه‌جدا هه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش له‌مه‌ڕ هه‌موو ئه‌كته‌ران و ته‌نانه‌ت بینه‌رانیش هه‌ر ڕاسته. ئه‌و سیناریۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه كۆمه‌ڵگه بۆ ڕۆڵی ئه‌كته‌رانی داڕشتووه ده‌كرێ بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی هه‌ندێ له تاكه‌كان تووشی به‌ربه‌ست ببێته‌وه، به‌ڵام به‌گشتی بۆ زۆربه‌ی تاكه‌كان له هه‌لومه‌رجی گشتیی‌دا، توانای هه‌ڵبژاردنی كرده و ئه‌نجامدانی ڕۆڵی هه‌مه‌چه‌شن ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. لێره‌وه له‌باتی ده‌رهێنه‌رانی شانۆ، ئێمه ڕووبه‌رووی كه‌سانێكی وه‌ك باوك و دایك بۆ كرده‌ی منداڵه‌كانی، هاوسه‌ر بۆ ڕۆڵی یه‌كتر، مامۆستا بۆ قوتابییه‌كانی ده‌بینه‌وە.
به‌ڵام له لایه‌كی دیكه، ڕۆڵگێڕانی ته‌با و په‌یوه‌ست به پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له‌م شێوازه‌دا پتر به ڕوونكردنه‌وه‌ی پێگه و پایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خه‌ریكه تا ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له‌م ئاراسته‌یه‌دا گریمان ده‌كرێت په‌یڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواكه‌تنی ئه‌وانیتر و فره‌یی تاك له تۆڕێك كه‌به‌هۆی ئه‌م فاكته‌رانه‌وه به‌دیدێت، له به‌دیهاتنی ڕۆڵدا ده‌خرێته ڕوو. له‌م ڕووه‌وه، له ناو خێزان، گرووپه فه‌رمیی و نافه‌رمییه‌كان، گرووپه‌كانی قوتابخانه، ده‌زگاكان، كۆمه‌ڵگه و كۆمه‌ڵه‌كان، دیاریكه‌ری ڕۆڵی تاكه‌كانه. به گوزارشتێكی دیكه، پێگه جیاوازه‌كان، دیاریكه‌ری چه‌ند ڕۆڵێكی هه‌مه‌جۆره بۆ بكه‌رانه. بۆ نموونه، ڕۆڵی وه‌ك باوكایەتی، دایكایەتی، منداڵایەتی، مامۆستایەتی، شاگردایەتی و قوتابیایەتی و هتد به‌هۆی ده‌زگاكانی وه‌ك خێزان و قوتابخانه و زانكۆوه پێناسه ده‌كرێت.