کۆمپانیا نەوتییەکان پەلەیانە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پەلەیانە و لە هەوڵەکان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا ئامادەیی تەواومان هەیە و لە ریزی پێشەوەین”.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند؛ وەبەرھێنانەکانمان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ناچارکراوین بە داشکاندنێکی بەرچاو لە نرخی بازاڕە جیھانییەکاندا نەوت بفرۆشین.
هەروەها باسی لە زیانەکانی ڕاگرتنی نەوتی کوردستان کردووە و دەلێت: “وەبەرھێنانەکانمان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ناچارکراوین بە داشکاندنێکی بەرچاو لە نرخی بازاڕە جیھانییەکاندا نەوت بفرۆشین” و وەکو ئاماژەی پێداوە، “نرخی جیھانی نەوت دوو ئەوەندەی ئەو نرخەیە کە لە نێوخۆ دەفرۆشرێت.”
ئەوەشی ئاشکرا کردووە؛ کۆمپانیاکان بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی کوردستان، “وەبەرھێنانی 400 ملیۆن دۆلاریان وەستاندووە” و دەشڵێت؛ “ئەگەر بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکرێنەوە و دڵنیایی بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە مافە گرێبەستییەکانیان بدرێت، ئەوکات وەبەرھێنانەکان بەردەوام دەبن”.
دەشڵێن؛ ئامادەین رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین و دەست بە ھەناردەکردن بکەینەوە.”