سەلما تۆما کاکۆ
لەلام سەیرە
خۆر و تۆ هێند لەیەك دەچن
(ئەو) بە ئاوا بوون، ئاواییم
تەسلیم بە ئاسۆی بولێڵ و
تاریکی و بێ دەنگی دەکا
تۆش بە ونی و دیار نەمانت
دڵ ڕادەستی قەدەر دەکەی
ئەوەی کە زۆر مسۆگەرە
گەڕانەوەی هەردووکتانە
(ئەو) سپێدان
زۆر زوو پاشگەز دەبێتەوەو ..
دێتەوە ژوانی ئاوایی
چوون بێ ئاوایی هەڵناکا
تۆش دێیەوە ماڵی دڵم و
بەبێ دڵی من هەڵناکەی
لێ هەردووکتان
تاوانبارن بەسووتاندنم
(ئەو) بەتینی گەرمی و
تۆ بەگڕی عیشقت.