نرخی نەوت بەرزبووەوە دوای ئەوەی وڵاتی چین ڕایگەیاند پێویستیان بە نەوتی هاوردەکراو دەبێت و دەبێتە یەکەم وڵات زۆرترین نەوت هاوردە بکات.
دوای بەرزکردنەوەی باجەکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتی چین پێشبینی دەکرا، وەبەرهێنان لەو وڵاتە کەم بکرێتەوە، بەڵام دوێنی یەکشەمە چین ڕایگەیاند کە وڵاتەکەیان بۆ وەبەرهێنان پێویستی بە زۆرترین نەوتی هەناردە کراوهەیە، ئەمەش بازاری نەوتی بوژاندەوە و لە یەکەم رۆژی هەفتەی کردنەوەی بازاری جیهانیی نەوت، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 73.16 دۆڵار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 70.12 دۆڵار مامەڵەی پیوە کرێت.
شەرەزایانی ئابووری پێیان وایە لە دوای ئەم هەواڵەی وڵاتی چین نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە.