وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له داواكارییه‌كی فه‌رمیدا داوای له ئه‌پیكۆر و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكیان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كان .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1-3-2025 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا داوای له ئه‌پیكۆر كه ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی له‌ئه‌ستۆیه كرد كه شاندێكیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بێن بۆ به‌غدا تا له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ین .
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌ش هاتووه ، کۆبوونەوەکەیان بە مەبەستی گەیشتنە بە ڕێككه‌وتنێكی یاسایی کە خزمەت بە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان بکات له هه‌رێمی كوردستان بە باشترین شێواز كه به سوودی داهاتی نیشتیمانیی وڵات بشكێته‌وه .
سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 28-2-2025 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان دەکەن، بەڵام دوای ئه‌وه 8 کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی کوردستان (ئه‌پیكۆر) رەتیانکردەوە نەوت هەناردە بکەن تاوەکو رێککەوتنێک نەکرێت بۆ پێدانی شایستە داراییەکانیان .