بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیادکردنی باج بەسەر کەنەدا، مەکسیک و چین، نرخی نەوتی ڕۆژئاوای تیکساسی 2% و نرخی نەوتی برێنتی 0.8% بەرز کردەوە.
دوای بڕیاری سەپاندنی باج بەسەر بەرهەمە هەناردەکراوەکانی کەنەدا، مەکسیک و چین لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی شوباتی 2025، نرخی نەوت بە شێوەییەکی بەرچاو بەرز بووەوە، نیگەرانییەکانیش لەبارەی کەمی بەرهەمهێنانی نەوت لە دوو گەورەترین کێڵگەی نەوتی ئەمەریکا زیادی کردووە، بەڵام کەمیی خواست لەسەر کڕینی نەوت وای کردووە نرخەکەی لەژێر کۆنترۆڵ بمێنێتەوە.
نرخی نەوتی ڕۆژئاوای تیکساس2% ڕێژەکەی بەرز بووتەوە، پێشتر نرخی بەرمیلێک 73.97$ بوو، ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ 75.18$ بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی نەوتی برێنت 62 سەنت بەرزبووەتەوە، پێشتر نرخی بەرمیلێک بە 76.29$ بوو، ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ 77.34$ بەرزبووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، ئەمەریکا 25% باج بەسەر نەوتی هەناردەکراوی مەکسیکدا سەپاندوە و 10% باجی بەسەر ڕسوماتی وزەی کەنەدا سەپاندووە.
بەگوێرەی وەزارەتی وزەی ئەمەریکا، کەنەدا و مەسکیک دوو لە گەورەترین سەرچاوەی دابینکردن نەوتی خاوی ئەمەریکان.