هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیادی کردووە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە نۆ وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە 5.554 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا،  بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 420 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە، ڕۆژانە 5.974 ملیۆن بەرمیل بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە ڕۆژێکدا 178 هەزار بەرمیل بووە، کە بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 28 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە، ڕۆژانە 150 هەزار بەرمیل بووە.

ئیدارەی ئەمەریکا گوتیشی: زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە، بە تێکڕای 4.033 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە تێکڕای 504 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش کۆڵۆمبیا دێت بە 207 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئیکوادۆریش ڕۆژانە 160 هەزار بەرمیلی ڕەوانەی ئەمەریکا کردووە، سعوودیەش ڕۆژانە 144 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە.

جەختیشی کردەوە “بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی لیبیا بۆ ئەمەریکا بە ڕێژەی 144 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لە نەیجیریا بە ڕێژەی 113 هەزار بەرمیل و لە بەرازیلیشەوە بە ڕێژەی 71 هەزار بەرمیل بووە.

ھەواڵی زیاتر