بەهای ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکان

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەراوورد بەدوێنی بەیانی لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا، نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 152 هەزار و 850 دیناری عێراقی لە بەرامبەر 100 دۆلاردا تۆماركراوە، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە، نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 153 هەزار و 750 دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕینی 100 دۆلار گەیشتووەتە 151 هەزار و 750 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 700 دینار 

ھەواڵی زیاتر