بەهای ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکان

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆڕسەكانی كیفاح و حارسییە لە بەغدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و  بە151 هەزار و 150 دیناری عێراقی بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركرا، لەكاتێكدا دوێنێ شەممە، نرخی 100 دۆلار بە 151 هەزار و 400 دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار لەنووسنگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا گەیشتووەتە 152 هەزار دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 151 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێر-یش، نرخی 100 دۆلار لەنووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دابەزینی تۆماركردووەو گەیشتووەتە 151 هەزار دینار، نرخی كڕینیش گەیشتە 150 هەزار و 900 دینار. 

ھەواڵی زیاتر