بەهای دۆلار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکان

ئەمڕۆ یەكشەممە 21-1-2023، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 152 هەزار و 100 دینار ،لەكاتێكدا دوێنێ شەممە نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 200 دینار بووە .
هاوكات نرخی فرۆشتن لەنووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا گەیشتووەتە 153 هەزار دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 151 هەزار .
سەبارەت بە ھەولێریش ، نرخی فرۆشتنی 100دۆلار گەیشتووەتە 151 ھەزار و 800 دینار.

ھەواڵی زیاتر