بەهای دینار بەرزبووەوە

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە؛ لە سلێمانی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 350 دینارە؛ لە هەولێریش 100 دۆلار بە 153 هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت.

رۆژی یەکشەممە، 18-12-2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە سەرچاوەیەکی گوت، بەهای دینار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت.

لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار حاجی سابیر گوتی، “شتێکی بەرچاو نییە؛ تەنیا دەنگۆ هەیە لە ساڵی نوێدا رێکاری نوێ بۆ پێدانی دۆلار رابگەیێندرێت و بەهای دینار بەرز بێتەوە.”

دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 155 هەزار و 700 دینار فرۆشرا، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو 100 دۆلار بە زیاتر لە 156 هەزار دینار دەفرۆشرا.

بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت کە بۆ 100 دۆلار 132 هەزار دینار وەردەگرێت. ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە بەشی زۆری بۆ دەرەوەی وڵاتە؛ بۆیە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە.