بەهای ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکان

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی كیفاح و حارسییە لەبەغدا نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 158 هەزار و 150 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركراوە، لەكاتێكدا دوێنێ دووشەممە نرخی 100دۆلار بە 157 هەزار و 500 دینار بووە. 
هەروەها نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 159 هەزار و 250 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 157 هەزار و 250 دینار.
لە هەولێریش  نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 158 هەزار و 100 دینار .

ھەواڵی زیاتر