ڕێز لە خەرمانەیەک لە وشەی ئاسۆ حەسەن نرا

لە ڕێوڕەسمێکدا، کە لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس “ئاسۆ حەسەن” بە درووشمی (چەک لە پشووە، قەڵەم لە خەباتە) ڕێکخرابوو، خەڵاتی ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی خۆشەویستی و وەفا بەخشرایە ئەو رووناکبیرە.
لە مەڕاسیمەکەدا ئاسۆ حەسەن تیشکی خستە سەر کار و چالاکییەکانی لە بواری نووسین و بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێکی ڕۆشنبیری و ئەدەبی، کە ئێستا بوونەتە گەنجینەیەکی دەوڵەمەند لە کتێبخانە و فەرهەنگی کوردی دا.
هاوکات نووسەر بە وردی باسی لە رۆڵی نووسەران کرد لە کاتی شۆڕش و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و گەیاندنی پەیامی سەردەمانی شاخ و مێژووی هاوچەرخی گەلی کورد و بڵاوکردنەوەی رێنوێنی وشیاری کۆمەڵگەدا.
“ئاسۆ حەسەن” لە چوارچێوەی رێوڕەسمەکەدا بە (هەولێر)ـی ڕاگەیاند: رێزگرتن لە قەڵەم و ڕێکخستنی ئەم مەڕاسیمە جێگەی خۆشحاڵیە من و نووسەرانی دیکەیە، کە خەبات و ماندووبوونمان وەک پێشمەرگە ئاسایەکی قەڵەم بە دەست بە فیڕۆ نەچووە و تا ئەمڕۆش لە کاروانی نووسیندا بەردەوامین و هەمیشە بە دوای نوێگەرییدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی فەرهەنگی خۆمان دەوڵەمەنتر بکەین