نرخی نەوتی برێنت بۆ سەرووی 85 دۆلار بەرزبووەوە

لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پابەندبوونی سعودیە و رووسیایە بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ. ئەگەری تووندکردنەوەی سزاکانی ئەمریکاش لەسەر کەرتی نەوتی ئێران، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 6-11-2023) هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 41 سەنت بەرزبووەوە و بە 85 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 54 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ھەواڵی زیاتر