دووشەممە, تشرینی دووه‌م 18, 2024

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: فرۆشی نه‌وت بۆ مانگی نیسان زیاتر له‌ حه‌وت ملیار دۆلار بووه‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی مانگی نیسان رابردووی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌مانگی نیسانی رابردوو، عێراق 98 ملیۆن و 634 هه‌زار و 947 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، داهاتی فرۆشی نه‌وت بۆ مانگی نیسانی رابردوو، حه‌وت ملیار و 699 ملیۆن و 272 هه‌زار دۆلار بووه‌.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌راست و باشوور هه‌ناردو كراوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 98 ملیۆن و 643 هه‌زار و 947 به‌رمیل نه‌وت، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 78.058 دۆلار ئه‌ژماركراوه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، نه‌وته‌كه‌ له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای جیهانی هه‌نارده‌ كراوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) فرۆشتنی بۆ ده‌كرێت.