200 ملیاری دیکە خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان

حکومەتی عێراق 200 ملیار دیناری دیکەی مووچەی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر، وەک بەشی دووەمی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.

پێشتر و لە 17ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 200 ملیار دیناری خستبووە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر، هەروەها لە 9ـی ئایاری 2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو: “لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕی 400 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رەشید و رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.