وه‌زیری نه‌وتی عێراق ره‌تی كرده‌وه كه واده‌یه‌كی دیاریكراویان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دیاری كردبێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و گوتوویه‌تی پێشبینی ده‌كه‌ن سبه‌ی شه‌ممه پڕۆسه‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند گوتی: گوتوومانه پێشبینی ده‌كه‌ین سبه‌ی شه‌ممه ده‌ست به پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان بكرێته‌وه.
گوتیشی: رۆژی 10ی ئه‌م مانگه كۆمپانیای سۆمۆ به فه‌رمی كۆمپانیای بووتاشی توركی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا كۆمپانیای بووتاش و لایه‌نی توركی به فه‌رمی وه‌ڵامی داواكه‌ی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌مال ئه‌ترووشی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ناكه‌ن سبه‌ی شه‌ممه ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان بكرێته‌وه.
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان گوتی: به فه‌رمی ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ئێمه‌ش له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند هه‌واڵه‌كه‌مان بیستووه.
گوتیشی: هه‌ر شه‌وی ڕابردوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، په‌یوه‌ندیم به وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه كرد، ئه‌و گوتی كه هیچ واده‌یه‌كمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دیاری نه‌كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌رپرسانی توركیا ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كۆمپانیای سۆمۆ به فه‌رمی ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.