چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

قەیرانی سەوزە و میوە لە بەریتانیا سەریهەڵداوە

بەهۆی قەیرانی خۆراکەوە بەشێک لە دانیشتووانی بەریتانیا ناچارن لەبری تەماتە و خاس روو لە بەکارهێنانی شێلم بکەن.

وەزیری ژینگە و خۆراکی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی سەوزە و میوە لە فرۆشگاکانی وڵاتەکە بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی وڵاتەکە ناچارن روو لە بەکارهێنانی شێلم بکەن.

پێشبینی وەزیری ژینگە دڵەڕاوکێی لەنێو جووتیاران دروستکردووە، کە پێشبینی کردبوو، ئەو کورتهێنانە تەنیا مانگێک دەخایەنێت، بەڵام جووتیاران پێیان وایە موەکە زۆر زیاترە.

جووتیارانی بەریتانیا هۆکاری ئەو قەیرانە بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزە و کەمبوونەوەی هێزی کار و بەربەستە بازرگانییەکان دەگەڕێننەوە، بە تایبەت ئەو رێوشوێنانەی دوای برێکزت گیرانە بەر.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی ئەو قەیرانەوە چوار لە گەورەترین فرۆشگاکانی بەریتانیا بڕی کڕینی تەماتە، خەیار و بیبەر و چەندین سەوزەی دیکەیان سنووردار کردووە.

بە گوێرەی داتاکانیش خواستی ناوخۆی وڵاتەکە بۆ تەماتە 500 هەزار تۆنە لە ساڵێکدا.