پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

رووسیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ پۆڵه‌ندا راگرت

كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وتی پۆڵه‌ندی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رووسیاوه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ رێگه‌ی بۆری دروژبا راگیرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وتی پۆڵه‌ندی (ئۆرلن)، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 25ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، له‌لایه‌ن رووسیاوه‌، هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆری دروژبا بۆ پۆڵه‌ندا راگیرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، نه‌وتی رووسیا پێویستییه‌كانی كۆمپانیای ئۆرلن به‌ رێژه‌ی %10 دابینده‌كات.

رۆژی 20ی شوباتی2023 جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا له‌ رێگه‌ی پۆڵه‌نداوه‌ گه‌یشته‌ ئۆكرانیا و له‌وێ له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆبووه‌وه‌، پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ وارشۆ و له‌وێ گوتارێكی پێشكه‌شكرد، تێیدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی رووسیا و پوتن كرد.