جگه له‌وه‌ی له پاكێجی یه‌كه‌می ئاسانكاریه‌كانی بانكی ناوه‌ندی بۆ سه‌قامگیركردنی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی راگه‌یێندرا، ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق، پاكێجی دووه‌می ئاسانكاریه‌كانی راگه‌یاند.
پاكێجی دووه‌می ئاسانكارییەکانی بانکی ناوەندی بۆ ئاڵوگۆڕی دۆلار و دراوەکانی دیکە، ئەمانە لەخۆدەگرێت:
1- پاره‌داركردنی بازرگانانی ده‌ره‌كی راسته‌وخۆ له‌چینه‌وه، هه‌ر به دراوی یوانی چینیه‌وه رێكده‌خرێت ئه‌مه‌ش به‌دوو بژارده، بژارده‌ی یه‌كه‌م، به‌هێزكردنی باڵانسی ئه‌و بانكه عێراقیانه‌ی كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بانكه چینیه‌كان هه‌یه، بژارده‌ی دووه‌م، به‌هێزكردنی باڵانسی بانكه‌كانی عێراق له رێگه‌ی هه‌ژماری بانكی ناوه‌ندییه‌وه، بۆ سودمه‌ندبووان لە دراوی یوانی چینی، له‌رێگه‌ی هه‌ژماره‌كان له بانكی “گی پی مۆرگان”ـه‌وه له سه‌نگافوره.
2- ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی دارایی بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌هه‌مان میكانیزم دابین ده‌كرێت.
3- ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێویستن بۆ پێشكه‌شكردنی حه‌واڵه ده‌ره‌كیه‌كان، بریتی ده‌بن له، لیستی بازرگانی (فاكتۆر) یان قه‌رز، به مه‌رجێك دواتر كڕیار لیستی هاتنه ژووره‌وه‌ی كاڵاكان بۆ بانكه‌كه دابین بكات.
4- رێنمایی وورد ده‌رده‌چێت كه ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌خۆده‌گرێت.
5- رێكخستنی مامه‌ڵه داراییه‌كان بۆ بریكاره‌كانی كۆمپانیای گواستنه‌وه (وێسترن یۆنیۆن، مۆنی گرام) له رێگه‌ی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی كلاس ئه‌ی، له رێگه‌ی بانكێكی عێراقیه‌وه، به‌یه‌ك هه‌ژمار بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانییایانه.
6- هاووڵاتییان ده‌توانن و رێگه‌یان پێدراوه له‌مانگێكدا 7500 دۆلار بگوازنه‌وه، له‌رێگه‌ی بریكاری كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی دراو( وێسترن یۆنیۆن مۆنی گرام) به نرخی فه‌رمی كه‌د یه‌ك دۆلار 1320 دیناری عێراقیه.
7- خشته‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه كه ناوی بریكاره‌كان و شوێنه‌كانیان له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت بڕه پاره‌یه‌ك بگوازنه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی خێزان، یان بازرگانی ساده، ئه‌وه ده‌توانن راسته‌وخۆ بچنه لای ئه‌و بریكارانه‌ی بانك، یان هه‌ر كۆمپانییه‌ك كه مۆڵه‌تی بانكی ناوه‌ندی هه‌یه یان پێده‌درێت كه به‌نرخی فه‌رمی ده‌فرشێت.
8- به‌كارهێنانی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلاری نه‌ختیه‌نه‌یی زیاد ده‌كرێت.
9- رێگه‌دان به بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كان و كۆمپانیاكانی ئاڵ‌وگۆڕكردن له پۆله‌كانی ( A,B) ، بۆ فرۆشتنی دۆلاری كاش، به‌مه‌رجێك ئه‌مه ته‌نها له رێگه‌ی( FITR) كه ئەوان ئاگادار ده‌كاته‌وه.