ڕێكارهكهی حكوومه‌تی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار، نەیتوانیوە بەهای دینار تەنانەت بۆ ئاستی پێشوو بگەڕێنێتەوە کە سەد دۆلار لە بانکی ناوەندی بە سەد و چل و شەش هەزار دینار دەفرۆشرا و لە بازاڕ بە سەد و چل و حەوت تا سەد و چل و هەشت هەزار دینار ئاڵوگۆڕ دەکرا، سەرەڕای ئەوەی کە هەفتەیەکە بانکەکە هەر سەد دۆلار بە سەد و سی و دوو هەزار دینار دەخاتە بازاڕ کەچی بە زیاتر لە سەد و پەنجا هەزار دینار دەفرۆشرێت.
ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ بوو نرخی هه‌ر سەد دۆلار بەرانبەر دینار ڕووی لە هەڵکشان کردبوو و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا گه‌یشتبووه سەد و حەفتا و حەوت هەزار دینار. دابەزینی بەهای دینار کاریگەری خراپی خستبووە سەر بازاڕەکان و ببووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک و گوشاری خستبووە سەر ئەو کەسانەش کە قیستی دۆلاریان لەسەرە و بەگران لەسەریان دەوەستا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهای دینار دوای ئەوە هەڵکشا کە ڕۆژی سێشه‌ممە حەوتی شوبات، حكوومه‌تی عێراق بە هاوئاهه‌نگی بانكی ناوه‌ندی نرخی سەد دۆلاری لە بودجەدا بە سەد وسی هه‌زار دینار دەستینشان کرد و بڕیاریش درا بانکی ناوەندی بە سەد و سی و دوو هەزار دینار بە بانکەکانی بفرۆشێت و ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی دڵخۆشیی هاووڵاتییان و كاسبكاران.
لە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک لەو بڕیارە تەنیا رۆژی یەکشەممە ١٢ی شوبات، ئەویش بۆ ماوەی چەند سەعاتێک بەهای سەد دۆلار بۆ سەد و چل و پێنج هەزار دینار دابەزی و دواتر دووبارە گەڕایەوە سەرووی سەد و پەنجا هەزار دینار و ئێستا لە کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە بە سەد و پەنجا و دوو هەزار دینار دەفرۆشرێت.
پێویستە ئاماژە بەو ڕاستییە بکرێت كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق ئه‌وه نه‌بوو بانكی ناوه‌ندی به چ نرخێک دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌بوو ئه‌و دۆلاره‌ی ده‌یخسته بازاڕه‌وه، چاودێریی له‌سه‌ر نه‌بوو و بۆ وڵاتانی تر ده‌گوازرایه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردبوو، بۆیه‌ش داوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاری توندی له به‌رپرسانی عێراق كردبوو.
هه‌رچه‌نده بڕیارەکەی ئەم جارەی بانکی ناوەندی له قازانجی باشترکردنی بژێوی خه‌ڵك و بازاڕه‌كانی عێراقدایه، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بوو دوای ئه‌وه گیرابایهبهر كه كێشه‌ی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار چاره‌سه‌ر ده‌كرا. گومانی ئەوە دەکرێ ئەو بڕیارەش سیاسی بێت چونکە گوشارێكی زۆری سیاسی و جه‌ماوه‌ریی له‌سه‌ر حکوومەتی عێراق هەبوو و ته‌نانه‌ت پێشبینی ده‌كرا خۆپێشاندان بکرێت و واپێدەچێ تا جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەمەریکا حکوومەتی عێراق پێی باش بووبێت بەم نرخەی ئێستای جێگیری بکات.
ئومێدی سەرەکی خەڵک و بازاڕەکان پەیوەندە بە سەردانی دکتۆر فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای عێراق کە ماوەی چەند رۆژێکە لە ئەمەریکان و خەریکی دانوستانن لەو کێشانەی لە پێوەندییە داراییەکان بە تایبەتی بۆ خستنەڕووی دۆلار هاتووەتە کایەوە. دەرەنجامی ئەو سەردانە ئەگەر ئەرێنی بێت لەوانەیە کاریگەری لەسەر نرخەکە هەبێت و بەهای دینار بەرز بکاتەوە، ئەگەریش حکوومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی مەرجەکان سست بێت ئەوا نابێ بەمزووانە چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بکرێت.
پرسی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق بابەتێک نییە تەنیا لەژێر کۆنترۆڵی بانکی ناوەندیی عێراقدا بێت بەڵکوو سیستمەکە بە بانکی ناوەندیی ئەمەریکا گرێ دراوە و دۆلار بەهۆی ئەوەی کە دراوی فەرمی ئەمەریکایە ئەوا ئەمەریکا مافی خۆیەتی لەو دۆلارانە بکۆڵێتەوە کە رادەستی عێراقیان دەکات.
ئەو دۆلارەی لە ماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی خستوویەتە بازاڕەوە نەیتوانیوە پێداویستییەکانی بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان بە دۆلار پڕ بکاتەوە و هێشتا دەرگاکان بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار دانەخراون و هەر ئەوەش بەهای دیناری ناجێگیر کردووە.
ئەگەر پرسی خستنەڕووی دۆلار بە تەواوی چارەسەر بکرێت و مەرجەکانی ئەمەریکا بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار جێبەجێ بکرێن، ئەوا بەپێی هاوکێشە داراییەکان دەبێ بەهای هەر سەد دۆلار لە نێوان سەد و سی و دوو هەزار تا سەد و سی و چوار هەزار دینار ئاڵوگۆڕ بکرێت و ئەمەش لە قازانجی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستاندایە و تەنانەت ڕێژەی هەڵاوسان کەم دەکاتەوە و پێچەوانەکەشی مەترسیدارە و دەتوانێت هێندەی تر بەهای دۆلار بەرز بکاتەوە.