بەهای دۆلار بەرزبووەوە

هەرچەندە دوێنێ بەهۆی گرتنەبەری رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی دیناری عێراقی و دوورخستنەوە پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقی لە پۆستەکەی بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، بەهای دۆلار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە.

مامەڵەکارانی دراو بەرزبوونەوەی جارێکی دیکەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە بانکی ناوەندی دۆلاری کەمی خستووەتە بازاڕەوە. دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق، 127 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕ، بەڵام ئەمڕۆ رایگەیاند، کە 77 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕ، کە ئەمەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بەهای دیناری عێراقی جارێکی دیکە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دابەزێت.

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 161000 دیناری عێراقی

100یۆرۆ بەرامبەر بە 174000 دیناری عێراقی       

100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 199000 دیناری عێراقی

100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 86000 دیناری عێراقی

100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3500 دیناری عێراقی

1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2033 دیناری عێراقی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 500000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 440000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 375000 دیناری عێراقی