هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بانکی ناوەندی عێراق: سەرکەوتووبووین لە ڕێگریکردن لە دابەزینی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار

مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، سەرکەوتووبوون لە رێگریکردن لە دابەزینی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راشیگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دۆخێکی کاتییە و بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆی و دەرەکییەوەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، دۆخی عێراق لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکە باشترە و ناتوانرێت بەراوردبکرێن.

مستەفا غالب ئەوەشی خستەڕوو، بانکی ناوەندی کۆمەڵێک ڕێکاری گرتووتەبەر بۆ گێڕانەوەی بازاڕی دراوی بیانی بۆ دۆخی سروشتی خۆی