عێراق لە هەفتەی رابردوودا رۆژانە 220 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی وزەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا عێراق رۆژانە 220 هەزار بەرمیل نەوتی لە رێگەی کەشتییەوە هەناردەی ئەمەریکا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بە بەراورد بە هەفتەکەکانی پێشتر هەشت هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمیکردووە.
بەرێوەبەرایەتی وزەی ئەمەریکا ئاشکراشی کردووە، عێراق لە پاش هەریەکە لە کەنەدا، سعوودیە و مەکسیک، چوارەم گەورە هەناردەکاری نەوتی ئەمەریکایە.