چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئەمڕۆ هەولێر ٤٠ مۆم بۆ هونەرمەند باکوری دادەگیرسێنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێری سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، بە دروشمی (باکوری. دەنگێک بۆ پێکەوەژیان)، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی هونەرمەندی دێرین و پێشەنگ (ئەدریۆس ئیسرائیل خمۆ – باکوری) ساز دەکات.
لە ڕێوڕەسمەکەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری تایبەت بە ژیان و گۆرانیەکانی هونەرمەند نمایش دەکرێت و پاشان وتاری بنەماڵە دەخوێندرێتەوە سەبارەت بە ئەزموونی ئەو هونەرمەندە و خزمەتی نیو سەدە زیاتری گۆرانیی کوردی و سریانی، کە تا دوا هەناسەکانی ژیانی لە بەخشش و داهێنانی خۆی بەردەوام بوو.
جێگەی باسە، ڕێوڕەسمەکە، کاتژمێر ٤ـی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری لەسەر ڕێگای کەرکوک بە ئامادەبوونی هونەرمەند وڕۆشنبیران بەڕێوە دەچێت