ئەڵمانیا، سۆپای داری لێ پەیدا دەبێتەوە

دوای بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتی و کارەبا لە ئەڵمانیا، خەڵک دەستیان کردووە بە دانانی سۆبەی دار.  هایک، ئەڵمانییە و لەگەڵ خێزانەکەی لە بەرلیندا دەژیێت، دەڵێت ئەمساڵ دار بۆ گەرمکردنەوە بەکار دەهێنێت لەبری غاز یان کارەبا، دوای ئەوەی نرخەکان لە سەرانسەری وڵاتدا دوو هێندە زیادی کردووە ناچارین دار بەکار بێنین.  

هایک یەکێکە لە هاووڵاتیانی ئەڵمانی کە گۆڕاوە بۆ سیستەمی گەرمکەرەوەی بەدیل، کە ئەمڕۆ زیاتر و زیاتر باو دەستێنێتەوە، بەڵام تەنانەت ئەم چارەسەرە لەگەڵ کێشەی دابینکردن و خواست لە بازاڕی داردا ناکۆکە، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی دار، بۆیە هەندێک پەنا بۆ چارەسەری دیکە دەبەن. هایک دووپاتی دەکاتەوە کە زۆرێک پەنایان بۆ دارستان و باخەکانی نزیک ماڵەوەیان بردووە بۆ ئەوەی ئێزنگ (کۆترەداری شکاو) ببڕن و ماڵەوەی پێ گەرم بکەنەوە. دەشڵێت: “پێشتر بینیومە خەڵک دار دەبڕن بۆ گەرمکردنەوەی ماڵ. پێم وایە ئەوە دەبێتە داهاتوومان، یان لانیکەم داهاتوویەکی نزیکمان، چونکە نازانین ئەم قەیرانە تا چەند بەردەوام دەبێت”. کاتێکی سەخت دەبێت، هایک ئاماژەی بەوەش دا کە نازانن زستان چۆن دەڕوات، بەڕاستی تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە بۆ هەمووان، لەو ساڵانەدا نزیکەی نیوەی ماڵەکان لە ئەڵمانیا غازی سروشتییان بۆ گەرمکردنەوە بەکار دەهێنا، لەسەدا ٢٥ بۆ سووتەمەنی گەرمکردنەوە، لە کاتێکدا کەمتر لە سەدا ٦ داریان وەک سووتەمەنی بەکار هێناوە. کاتێک خواست لەسەر دار لە وڵاتدا لەڕادەبەدەر زیادی کردووە، هەندێک لە دابینکەران بەهۆی کێشەی دابینکردنەوە فرۆشتنیان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت.