نرخی مریشک بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرز بووەوە، بە جۆرێک نرخی یەک کیلۆ مریشک نزیکەی دوو هەزار دیناری هاتووەتە سەر.

فیراس سدیق بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ رایگەیاند، دوای ئەوەی کە نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان کەمتر لە جاران مریشکیان دەنایەوە، ئەمەش وایکرد کە خستنەڕوو لە بازاڕ کەمببێتەوە و کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی هەبوو.

گوتیشی: “وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ لە 2019ـەوە مریشکی هاوردەمان قەدەغە کردووە و باجی گومرگیشمان لەسەر کەرەستەکانی کێڵگەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر هەڵگرتووە، بۆ ئەوەی تێچووی بەرهەمهێنان لەسەر خاوەن پڕۆژەکان کەمببێتەوە”.

 فیراس سدیق، دەشڵیت: “لەسەر ئاستی وەزارەت کارمان کردووە، بۆ ئەوەی ئەو وەزارەتانەی کە چێشتخانەیان هەیە تەنیا مریشکی ناوخۆ بکڕنەوە، لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیش بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەمان کردووە و وەڵامدانەوەی باش هەبووە، بەڵام تائێستا هەنگاوی کرداری نەنراوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەک لەمەوبەر نرخی مریشکی زیندو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، نرخی هەر کیلۆیەک مریشک بە نزیکەی دوو هەزار دینار دەفرۆشرا.

ھەواڵی زیاتر